بەنداوی ئاقووبان كارەكانی بەرەو تەواوبوون دەچێت، دوو هەفتەی داهاتوو قفڵی بەنداوەكە دادەنرێت، ئەوەیش لە كاتێكداە ئێستە 97%ـی كارەكانی تەواو بووە.
بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سنووری شەقڵاوە و ئاقووبان و بەڕێوەبەری كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی بەنداوی ئاقووبان و ئەندازیاری نشینگە و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكان كۆ بووەوە.
ئێستە بەنداوەكە 97%ـی كارەكانی تەواو بووە و پێویستیی بە دابینكردنی شایستە داراییەكان هەیە، بۆ ئەوەی پێش وەرزی بارانبارین، تەواو بكرێت و ئەمساڵ ئاوی تێدا گل بدرێتەوە.
بەپێی ئەو كارانەی بۆ بەنداوەكە كراوە، وا بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو قفڵی بەنداوەكە دابنرێت.
بەنداوی ئاقووبان لە سنووری شەقڵاوە، گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە و ناوچەیەكی فراوان بەراو دەكات، سوودێكی زۆری بۆ گوندەكانی ئەو سنوورە دەبێ.