كریستیانۆ خه‌ونی ئه‌و منداڵه‌ ئێرانییه‌ی به‌دی هێنا كه‌ به‌كۆڵ ده‌گریا بۆ بینینی

:: PM:12:05:19/09/2023 ‌
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی پورتوگالی و هێرشبه‌ری یانه‌ نه‌سری سعوودی، خه‌ونی منداڵێكی ئێرانی به‌دی هێنا كه‌ به‌گریانه‌وه‌ داوای بینینی ڕۆناڵدۆ و وێنگه‌رتن له‌گه‌ڵی ده‌كرد.

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌سری سعوودی گه‌یشتنه‌ ئێران، هه‌وادارێكی زۆری كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌لێشاو به‌دوای پاسی یانه‌كه‌وه‌ ڕایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ببینن، له‌ناو ئه‌و هانده‌رانه‌ منداڵێك به‌كوڵ ده‌گریا بۆ ئه‌وه‌ی كریستیانۆ ببینێت و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرێت، به‌ڵام ڕێیان پێی نه‌دابوو، دواتر كریستیانۆ داوای بینینی ئه‌و منداڵه‌ی كردبوو و ئاواته‌كه‌ی هێنایه‌ دی.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌گوێره‌ی پۆستێكی بڵاوكراوه‌ی یانه‌ی نه‌سری سعوودی له‌ پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پیشوو)، ده‌ركه‌وت ڤیدیۆی گریانی منداڵه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌سر و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌، منداڵه‌كه‌ براوه‌ بۆ ژووری ڕۆناڵدۆ تا چاوی به‌ ئه‌ستێره‌ دڵخوازه‌كه‌ی بكه‌وێت و  وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرێت، ڤیدیۆكه‌ش له‌لایه‌ن یانه‌كه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌ كاتی گه‌یشتنی بۆ تاران، پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێ كرا، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ هۆتێل هانده‌ران ناوی ئه‌ویان ده‌گوته‌وه‌ و ده‌ستیان بۆ پاسه‌كه‌ی ده‌برد.




وشە - كەژاڵ كەمال