به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سنووری كوێستانه‌كانی سیده‌كان، كۆچه‌ر و مه‌ڕداره‌كان ئاگادار كرانه‌وه كوێستانه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئه‌یلوول، ئیحسان چه‌له‌بی قایمقامی سیده‌كان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی سێ ساڵه به‌رده‌وام له‌م وه‌رزانه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆردمان و تۆپباران هه‌بووه و ئه‌مساڵیش ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه، بۆیه پێیان باش بووه كۆچه‌ره‌كان له كوێستانه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
له رابردوودا ئه‌نجامی تۆپباران و بۆردمان له ڕێی درۆنه‌وه له‌م سنووره، شه‌هیدبوونی هاووڵاتییه‌ك و برینداربوونی سێ هاووڵاتیی تری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی سنووره‌كه له هه‌ر هێرشێك، پێیان باش بووه له‌و سنووره دوور بكه‌ونه‌وه و له رۆژانی رابردوو ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه.
ساڵانه له یه‌كی ئه‌یلوول زۆربه‌ی كۆچه‌رییه‌كان له كوێستانه‌كان به‌ره‌و گونده‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی دره‌نگتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌هۆی كاری كشتوكاڵی یان مه‌ڕداریی
ئه‌و روونی كرده‌وه، ساڵانه له یه‌كی ئه‌یلوول زۆربه‌ی كۆچه‌رییه‌كان له كوێستانه‌كان به‌ره‌و گونده‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی دره‌نگتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌هۆی كاری كشتوكاڵی یان مه‌ڕدارییه، به‌ڵام وه‌ك لایه‌نی حكوومه‌ت سه‌روماڵ و گیانی ئه‌وانیان پێ گرنگتره له به‌رهه‌مه‌كانیان، بۆیه رێكاری پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
جێی باسه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا حكوومه‌تی عێراق له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ته‌ناهییان له‌گه‌ڵ تاران، گوشاریان خسته سه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی له سنووره‌كه دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌وانیش ره‌چاوی دۆخی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و له‌و ناوچانه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
سیده‌كان / سدقی كوێستانی