هه‌واڵێكی شۆكهێنه‌ر ناوه‌ندی هونه‌ریی توركیا بڵاو بووه‌كه كه ته‌رمی خاتوونه ئه‌كته‌رێكی توركی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به كوژراوی دۆزرایه‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه خۆی كوشتووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئیلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مێرڤی كیالب كه ئه‌كته‌رێكی ناوداری توركیایه، دوێنێ دووشه‌م له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به ده‌مانچه ته‌قه‌ی له خۆی كردووه و كوژراوه، ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی ته‌قه‌ی پێ كردووه، مۆڵه‌تی هه‌بووه و هی باوكی بووه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه ماڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ناوچه‌ی دالامان له ویلایه‌تی مۆغڵا بووه و شوقه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌یه‌ك، مێرڤی له‌ناو ئه‌و شوقه‌یه كه ئه‌وكات به ته‌نیا بووه، ته‌قه‌ی له سه‌ری خۆی كردووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و شاهیدحاڵی رووداوه‌كه‌ن، له لیكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدا گوتوویانه، له‌ناو شوقه‌كه‌وه گوێیان له ده‌نگی چه‌ك بووه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كاتێك پۆلیس گه‌یشتووه، ئه‌كته‌ره‌كه رۆحێكی بێ گیان بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی داد گوازراوه‌ته‌وه و له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه مێرڤی خۆی كوشتووه. ئه‌و رووداوه له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركیا بڵاو بووه‌ته‌وه و خه‌مێكی گه‌وره ناوه‌ندی هونه‌ریی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته پۆلیس ئه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه كه خۆی خۆكوشتنه‌كه چی بووه.
مێرڤی كیالب كه ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه 36 ساڵ، له چه‌ندان فیلم و درامادا به‌شداریی كردووه و رۆڵی گرنگی بینیوه، له‌ناویاندا دراماكانی "جه‌نگاوه‌ر"، "پرسی شه‌ره‌ف"، " سكاریا فرات"، "رۆژی بچووكه‌كه"، "خه‌ون و هیواكان" و "ئیلیف".