دەزگای هەواڵگری توركیا كوشتنی بەرپرسێك رادەگەیەنێت، ئەوەیش دوای دۆزینەوەی شوێنەكەی لە شنگال، ئەو پاسەوانانەشی لەگەڵی بوون دەكوژرێن.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئەیلوول، دەزگای هەواڵگریی توركیا ناسارو بە (میت) بڵاوی كردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا بەناو بەرپرسی ئاسایشی شنگالی چەكدارانی پەكەكە" خالد ڕەشۆ قاسمی"ی لە شنگال كوژرا.
باس لەوەش كراوە، میت لە ئۆپەراسیۆنێكدا و لە ڕێی ئەندامە دزەپێكراوەكانی خۆیەوە توانی، شوێنی خالد ڕەشۆ قاسم كە بە ناوی كۆدی دیندار ئاڤێستا ناسراوە و بەپرسی بە ناو ئاسایشی شنگالی پەكەكە، دەستنیشان بكات.
ئاشكرا كراوە، لە ئۆپراسیۆنێكدا خالد ڕەشۆ و پاسەوانەكانی كوژران.
خالد رەشۆ لە ساڵی 2014 تێكەڵ بە پەكەكە بووە بۆ راكێشانی ئەندام بۆ رێكخراوكە ڕۆڵی هەبووە. خالد ڕەشۆ قاسم كە بەناو بەرپرسی ئاسایشی شنگالی پەكەكە، دەستێكی باڵای هەبووە لە كوشتنی خەڵكی سڤیلی ناوچەكە.