له ڕووداوێكی سه‌یر و نامۆدا پۆلیسی مه‌كسیك، بووكه‌شووشه‌ی چاكی Chucky، پاڵه‌وانی زنجیره فیلمه ترسناكه به‌ناوبانگه‌كان كه به "یاریی شه‌یتان" یان "بووكه‌شووشه‌ی بكوژ" ناسراوه، گرت.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی
مه‌كسیك، ڕووداوه‌كه له شاری مۆنكلۆڤا له ویلایه‌تی كۆاهۆیلا له باكوری مه‌كسیك ڕووی داوه، چاكی و خاوه‌نه‌كه‌ی به ناوی كارلۆس به تۆمه‌تی ترساندنی خه‌ڵك به ئه‌نقه‌ست گیراون .
كارلۆس تۆمه‌تبار كرا به تێكدانی ئارامیی هاووڵاتییان و مه‌ترسی خستنه‌سه‌ر سه‌لامه‌تیی كه‌سانی تر. هه‌روه‌ها میدیاكانی مه‌كسیك بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس كه ده‌بوو چاكی بگرێت، دواتر سه‌رزه‌نشت كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به ڕژدی وه‌رنه‌گرتووه. دوای ماوه‌یه‌ك كارلۆس ئازاد كرا، به‌ڵام تا ئێسته شوێنی بووكه‌شووشه‌ی چاكی نادیاره.
فیلمه‌كانی (The Killer Doll) زنجیره فیلمی ترسناكن كه بووكه‌ڵه‌یه‌ك به چه‌قۆیه‌كه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا ده‌گێڕێت، هه‌موو كه‌سێك ده‌كوژێت كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، تا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنێت، ناوی بووكه‌ڵه‌كه (Charles Lee Ray) یان به‌كورتی پێ ده‌گوترێتChucky.