مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ری ناسراوی سلێمانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئه‌یلوول، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ری ناسراوی سلێمانی و كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو خدر محه‌مه‌دئه‌مین ئاغا ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم.
" خوالێخۆشبوو له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر و دڵسۆزی كوردستان و برای شه‌هیدانی قاره‌مان فه‌تاح ئاغا و عه‌بدوڵا ئاغا و د.ڕزگار ئاغا بوو. خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بر و ئارامییش به هه‌مووان ببه‌خشێت" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وای نووسیوه.