پەكەكە ناوی سلێمانی گۆڕی

:: AM:09:09:25/09/2023 ‌
لە ماوەی رابردوو پەكەكە بە تەواوی كۆنترۆڵی سلێمانی كردووە، ئێستە ناوە نوێیەكەشی بۆ سلێمانی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت ئەوە هەرێمی سۆرانە.

بوونی پەكەكە لەناو شار و شارۆكەكانی سنووری سلێمانی و ئەنجامدانی چالاكی سیاسی و سەربازی، وایكردووە بەردەوام ئەو شوێنانە لە ژێر هێرشی سەربازی بێت، لە نوێترین هەڵوێستی ناوی ئەو شارەیان گۆڕی.

جەمیل بایك سەركردە لەناو چەكدارانی پەكەكە لە نوێترین قسەیدا دەڵێت، توركیا دەیەوێت هاووڵاتییانی هەرێمی سۆران /سلێمانی/ ناچار بكات كە ئیرادەیان رادەست بكەن و هاوكاریان بن بۆ لەناوبردنی چەكدارانی پەكەكە.

ئەو قسانەی بایك لە كاتێكدایە بەپێی سیاسەت و ئایدۆلۆجیای پەكەكە، هەر ناوچەیەكی ژێر دەستی خۆیان ناوێكیان بۆی داناوە و بە هەرێمێك ناوی دەهێنن، بەناوهێنانی سلێمانیش بە هەرێمی سۆران، واتا ئەو چەكدارانە بە تەواوی كۆنترۆڵی سلێمانییان كردووە تەنیا راگەیاندنی ماوە.

بوونی چەكدارانی پەكەكە لە سنووری سلێمانی بە تەواوەتی هەستی پێ‌ دەكرێ، لە نوێترین كاردانەوەش لە فڕۆكەخانەی عەربەتی كشتوكاڵی.



وشە - رامیار جەواد