بەهۆی كۆچی دوایی خدر ئاغای حەمەئەمین ئاغا، كەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی كۆچكردوو كرد.
وەك لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی دڵسۆزی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان خدر ئاغای حەمەئەمین ئاغام پێ گەیشت.
روونی كردەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خێزانە كوردپەوەرەكەیان و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو خدرئاغای حمەئەمین ئاغا بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.