شه‌وی رابردوو له پارێزگای لوڕستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌نگێكی زۆر گه‌وره هاوشێوه‌ی ته‌قینه‌وه بیستراوه و ته‌نانه‌ت زه‌ویش له‌رزیوه و به‌هۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای خه‌ڵك دروست كردووه، به‌ڵام دیار نییه ئه‌م رووداوه چی بووه.
دوای تێپه‌ڕینی چه‌ندان سه‌عات له‌م رووداوه، نه هیچ حاڵه‌تێكی بوومه‌له‌رزه و نه هیچ حاڵه‌تێكی ته‌قینه‌وه تۆمار نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵك.
مه‌هدی پازوكی به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یرانه‌كانی پارێزگای لوڕستان، به میدیای فه‌رمی ئێرانی گوتووه، هیچ شتێك رووی نه‌داوه و هیچ زیانێكیش له هیچ شوێنێكی پارێزگاكه تۆمار نه‌كراوه، دامه‌زراوه‌ی جیۆفیزیكیش هیچ هه‌واڵێكی له‌باره‌ی روودانی بوومه‌له‌رزه به‌وان نه‌داوه.
هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه تۆمار نه‌كراوه
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌كانی ناوخۆی ئێران له‌وانه‌ش رۆژنامه‌ی شه‌رق، ئاماژه‌ی داوه كه له ماڵپه‌ڕه پێوه‌ندیداره‌كانی تۆماركردنی بوومه‌له‌رزه‌ی ناوخۆیی و جیهانیش، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه تۆمار نه‌كراوه و دیار نییه ته‌قینه‌وه له چ شوێنێك رووی داوه.
جێی باسه ئه‌م جۆره رووداوانه له ئێران جاروبار هه‌ست پێ ده‌كرێن و به‌شێك له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات پێوه‌ندیی به چالاكییه سه‌ربازییه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كانی پێوه‌ندیدار به چه‌كی ئه‌تۆمی و مووشه‌كه بالیستیكییه‌كان هه‌یه، ئه‌و جۆره تاقیكردنه‌وانه‌ش له قووڵایی زه‌وی به نهێنی ده‌كرێن.