ناوه‌ندی فه‌له‌كناسیی هه‌ساره‌ژان له مۆسكۆ ڕای گه‌یاند، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا دانیشتووانانی زه‌وی، ده‌توانن دوو دیارده‌ی فه‌له‌كناسی ببینن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئه‌یلوول، له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه سه‌نته‌ره‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا به‌شێكی زۆری دانیشتووانانی زه‌وی، ده‌توانن دیارده‌كانی فه‌له‌كیی خۆرگیران و مانگگیران ببینن. دیارده‌ی خۆرگیرانه‌كه له 14ی ئۆكتۆبه‌ر له نێوان سه‌عات 18:05 بۆ 23:55 به كاتی مۆسكۆ ڕوو ده‌دات، لووتكه‌ی خۆرگیرانه‌كه له سه‌عات 21:00 ده‌بێت. دانیشتووانانی ئه‌مه‌ریكای باكور و باشوور، دانیشتووانانی نزیك زه‌ریای هێمن و زه‌ریای هیندی، خۆرگیرانه‌كه له قۆناغه جیاوازه‌كانیدا ده‌بینن، به‌ڵام دانیشتووانانی ڕووسیا ناتوانن ببینن.
له‌باره‌ی دیارده‌ی مانگگیران ناوه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له 28ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا له نێوان سه‌عات 22:36 بۆ 23:53 به كاتی مۆسكۆ ڕوو ده‌دات و مانگ به به‌شی باكوری سێبه‌ری زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت، لووتكه‌ی مانگگیرانه‌كه‌ش له پله‌ی یه‌كه‌مدا له سه‌عات 23:13 به كاتی مۆسكۆ ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه مانگگیرانه‌كه بۆ دانیشتووانانی ڕووسیا و زۆر له دانیشتووانی ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه‌خۆی كۆمنوێڵس (جگه له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی دووره‌وه)، دانیشتووانانی كیشوه‌ره‌كانی ئه‌وروپا، ئاسیا، ئوسترالیا، ئه‌فریقا، ئه‌مه‌ریكای باكور، دانیشتووانی هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور و دانیشتووانی نزیك ناوچه‌كانی زه‌ریای هێمن و ئه‌تڵه‌سی و زه‌ریای هادی، ده‌توانن ئه‌م دیارده‌یه ببینن، له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ری باكور و جه‌مسه‌ری باشوور.