لەناو كۆنگرەی یەكێتی بریندار هەیە

:: AM:10:58:28/09/2023 ‌
لە دووەم ڕۆژی كۆنگرەی یەكێتی و بەهۆی رووداوێك، چەند كەسێك بریندار دەبن و بەخێرایی بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە، ئێستەیش هێزەكان سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئەیلوول، میدیاكانی نزیك لە یەكێتی بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكەوە لەناو هۆڵی كۆنگرەی یەكێتی، چەند كەسێك بریندار بوون.

باس لەوەش كراوە، تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستیی خێراش گەیشتنە هۆڵەكە و بریندارەكانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە.

ئەوەیش ئاشكرا كراوە كە دوای پێكهێنانی ئەو لیژنانەی دوێنێ لە یەكەم ڕۆژی پێنجەم كۆنگرەی یەكێتیدا بڕیاریان لەبارەوە درا، ئەمڕۆ لیژنەكان دەستبەكار بوون ‌و بەمەبەستی دەستپێكردنی كارەكانیان، بەرەو شوێنەكانی تایبەت بەخۆیان ڕۆیشتوون، بەڵام لە كاتی چوونە سەرەوەیان بۆ نهۆمی دووەم، تووشی رووداوێك بوون.

ئەوەیش زانراوە لە تەلاری هونەر، كاتێك دەچنە سەرەوە ژمارەیەك لە ئەندامان پێكەوە چوونەتەسەر پەیژەی كارەبایی هۆڵەكە و سەركەوتوون، بەهۆی گیربوونی پانتۆڵی یەكێك لە ئەندامانی كۆنگرە لە پەیژە كارەباییەكە، ژمارەیەك لەو ئەندامانە كەوتوون بەسەر یەكدا و لە ئەنجامیشدا دوان لە ئەندامانی لیژنەكە قاچیان شكاوە.




وشە - رامیار جەواد