كۆمپانیای ئه‌پڵ پلاتفۆرمه جیهانییه‌كانی وه‌ك ئینستاگرام، به هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی مۆبایلی ئایفۆن 15 ده‌زانێت و ڕای گه‌یاند، به‌زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
به‌غداد توده‌ی"، كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕوونكردنه‌وه‌ی دا له‌سه‌ر گه‌رمبوونی مۆبایلی ئایفۆن 15 و ئاماژه‌ی به‌وه دا، كێشه‌ی گه‌رمبوونی ئایفۆن 15 پێوه‌سته به پلاتفۆرمه باوه جیهانییه‌كان له‌وانه ئۆبه‌ر و ئینستاگرام، كه له‌مدواییانه‌دا ئه‌م مۆبایله نوێیه خراوه‌ته‌ڕوو و دوای چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م، گله‌یی لێ كه‌وته‌وه گوایه زۆر گه‌رم ده‌بن كاتێك به‌كار ده‌هێنرێن.
كۆمپانیای ئه‌پڵ كه بنكه‌كه‌ی له شاری كوپه‌رتینۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ڕای گه‌یاند، كار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی "iOS 17” ده‌كات كه ئه‌و ئه‌پده‌یتییه له‌سه‌ر "iPhone 15” كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئامێره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی گه‌رم نه‌بن.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیاكه باس له‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ دروستكه‌رانی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه كار ده‌كه‌ن كه كێشه‌یان بۆ دروست بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پلاتفۆرمی ئینستاگرام له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستكاری ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ی كردووه بۆ مۆبایله‌كانی ئایفۆن.