دوێنێ ئێواره كازم ساهیر گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی عێراقی له كاتی گۆرانیگوتن له كۆنسێرتێكدا، گه‌نجێك داوای لێ ده‌كات له به‌رده‌م ئه‌و داوای هاوسه‌رگیریی له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات.
له زۆربه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سۆشیال میدیادا ڤیدیۆی گه‌نجێك بڵاو كرایه‌وه، كاتێك كازم ساهیر له‌سه‌ر سته‌یج گۆرانیی ده‌گوت، به‌سه‌ر سته‌یج ده‌كه‌وێت و داوای لێ ده‌كات به شاهیدی ئه‌و له به‌رده‌م هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات.
كازم ساهیر به داوای گه‌نجه‌كه ڕازی ده‌بێت و رێی پێ ده‌دات له‌سه‌ر سته‌یجه‌كه بمێنێته‌وه و داوای هاوسه‌رگیریی لێ بكات، گه‌نجه‌كه بۆكسی ئه‌ڵقه‌كه‌ی ئاماده ده‌كات و بانگی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات تا ئه‌ڵقه‌كه‌ی له په‌نجه بكات، هه‌موو جه‌ماوه‌ر به چه‌پڵه‌لێدانه‌وه هاوبه‌شی دڵخۆشی ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته بوون، به‌ڵام گه‌نجه‌كه كه‌وته حاڵه‌تێكی شه‌رمه‌زاری كاتێك سه‌یری كرد ئه‌ڵقه‌كه‌ی پێ نه‌ماوه و زۆر له‌ناو گیرفانه‌كانی گه‌ڕا، دواجار كه كچه‌كه به به‌ڵێ وه‌ڵامی دایه‌وه، ته‌نیا ناوچه‌وانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ماچ كرد.
دواتر وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵ كازم ساهیر گرت، كازم ساهیر له‌وباره‌یه‌وه به پێكه‌نینه‌وه كۆمێنتێكی كرد و گوتی، پیاوی هه‌ژار كاتێك ویستی بیكاته ده‌سگیرانی، ئه‌ڵقه‌كه‌ی ون كرد".