حاجی مه‌سیفی كه پێشتر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوو، به‌ڵام له كۆنگره‌ی پێنجی حزبه‌كه‌دا نه‌خرایه لیسته‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه، به‌ڵام ئێسته ده‌نگۆیه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گوایه بووه به سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هیچ پێڕه‌وێكی ئاماده‌كراوی نییه و دیار نییه ئه‌ركی چی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هیچ كه‌سێك نه‌كراوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتی، بۆ "وشه" گوتی، حاجی مه‌سیفی نه‌كرا به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و تاڕاده‌یه‌كی زۆر گرووپی هه‌ولێر متمانه‌یان پێی نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته گوایه پۆستێكی تر وه‌رده‌گرێ و ده‌بێته سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی، به‌ڵام ئهنجوونهكه نه كه‌س ئه‌ندامییه‌تی و نه هیچ پێڕهوێكیشی هه‌یه، بۆیه پێده‌چێ ته‌نیا بۆ رازیكردن بێت.
حاجی مه‌سیفی یه‌كێك بوو له سه‌ركردایه‌تییه‌كانی ئه‌و حزبه كه له‌ماوه‌ی رابردوو، زۆرترین جنێوی له پێناو بافڵ تاڵه‌بانی داوه، به‌ڵام نه‌یكرده‌وه به سه‌ركردایه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا مه‌سیفی پێشتر چه‌ندان قسه‌ی تری له دوا بووه كه له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی چه‌ندان تاوان و دزی كردووه.