سیاسییەكان: حزبوڵا خوێنی غەزە دەقۆزێتەوە بۆ ترساندنی لبنانییەكان

:: PM:01:46:19/10/2023 ‌

سیاسییە عەرەبەكان ئێستە تێگەیشتوون حزبوڵا خوێنی هاووڵاتییانی غەزە دەقۆزێتەوە، بۆیە وا دەكات تا ترس بخاتە ناو دڵی لبنانییەكان.


ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی تشرینی یەكەم، پێگەی "النهار عربی" بڵاوی کردووەتەوە کە محەمەد قەواس سیاسەتوانێكی میسرییە و نووسیویەتی، ئێران لە كۆمەڵێك هەڵوێستی ڕاگەیەنراوی هەڵوەستە دەكات و پێشنیاری ئەوە دەكات، دەبن بە هاوبەش لە شەڕی غەزە و ئیسرائیل، ئەوەیش لە تاران لە 10ی تشرینی یەكەم رای گەیاندبوو، بەڵام بەگوێرەی قسەكانی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئیسلامیی ئێران، ڕەتی كردەوە پێوەندیی بە ئۆپراسیۆنی ئەقسا هەبێت و بەشدارییان كردبێت لەو شەڕانەی كە لەلایەن "لیواكانی عزالدین القسام"ەوە دەستی پێ كردبوو لە حەوتی ئەم مانگەدا.

 ئەوەش دەڵێ، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوام دەبێت، بەبێ گوێدانە ئەو زیانانەی كە بۆردمانەكە بەسەر هاووڵاتییانی سڤیلی ناو كەرتەكە دەگەیەنێت و هەرچەندە ئازارەكانی فەلەستینییەكان ترسناك بن.
 
فارس خاشان سیاسەتوانی لبنانی دەڵێ، "حزبوڵا خوێنی غەزە دەقۆزێتەوە بۆ ترساندنی لبنانییەكان، بۆ ئەوەی ترس بخاتە دڵیان"، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا شەقامی لبنانی هیچ تووڕەییەكی لەسەر ئەو كۆمەڵكوژییەی نەدەزانی كە لە نەخۆشخانەی مەعمەدانی غەزە ڕووی دا، لەلایەن حزبە ئیسلامییەكان و ئەم كۆمەڵكوژییە ئیستغلالكردنی پەیامێك بوو بۆ لبنانییەكانیش.

ئەمڕۆ 13 رۆژ بەسەر شەڕی ئیسرائیل و حەماسدا تێدەپەڕێت، دانیشتووانی غەزە كە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە تەواوی گەمارۆ دراون و سەرووی نیو ملیۆن كەس لە دانیشتووانی دوو ملیۆن و 200 هەزار كەسیی غەزە، لە ماڵوحاڵی خۆیان ئاوارە بوون و كێشەكە لەوەدایە غەزە ناوچەیەكی داخراوە و هیچ سنوورێكی كراوەی نییە، تا خەڵك هانای بۆ بەرن و تاكە سنووریان تەنیا میسرە و حكوومەتی میسریش دەڵێ، تەنیا بۆ مەبەستی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی لەوانەیە دەرگای سنوورەكەی بكاتەوە.


وشە - لاڤین عومەر