كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له چوارچێوه‌ی چاكسازی هه‌نگاوی ''هه‌ژماری من''ی ڕاگه‌یاند و تا ئێسته 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ئه‌و هه‌ژماره بانكییه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، بڕیاره له ماوه‌ی دوو ساڵدا فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، هه‌ژماری تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه، ئیتر له ڕێی ئه‌و هه‌ژماره‌وه مووچه وه‌رده‌گرن. دكتۆر خالید حه‌یده‌ر ماموستای زانكۆ و پسپۆڕی ئابووری، له چاوپێكه‌وتنی ''وشه''دا به وردی باس له خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی ''هه‌ژماری من'' ده‌كات و پێی وایه سپیكردنه‌وه‌ی پاره بنبڕ ده‌كات.
هه‌ژماری من گرنگی چییه بۆ دۆخی ئابووری ئه‌مڕۆی كوردستان؟
هه‌ژماری من هه‌نگاوێكی دروسته بۆ چاكسازی له ڕێكخستنه‌وه‌ی مووچه و وەک ئەوەى لەلایەن بەڕێز سەرۆک وەزیران ڕاگەیەندراوە، ڕێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره، مامه‌ڵه‌كردن به پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی، ئه‌مه‌ش بۆ فه‌رمانبه‌ر زۆر گرنگه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌م فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی ده‌بێت پاشان فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌گرێته‌وه، مووچه‌خۆر ئه‌و هه‌ژماره بانكییه ده‌كاته‌وه و له هه‌ر كوێیه‌ك پێویستی پێ بێت، پاره‌كه ڕاده‌كێشێت. وه‌ستان له نۆره‌ی مووچه كۆتایی دێت و مانگانه ڕاسته‌وخۆ مووچه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی و هیچ دواكه‌وتنێك له مووچه وه‌رگرتن نامێنێت.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ گه‌شتوگوزار، چۆن ده‌توانن سوود له‌م هه‌ژماره وه‌ربگرن؟
كاتێك له پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه گه‌شتیار دێته كوردستان، زۆر به ئاسانی ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت و پاره‌ی له هه‌ژماره‌كه هه‌بێت و ڕای بكێشێت، خه‌ڵكی خۆشمان كه بۆ گه‌شت ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه، پێویست ناكات پاره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن، له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له هه‌ر كوێ بێت، پاره‌ی پێویست ڕاده‌كێشێت، خۆی هه‌ڵگرتنی پاره‌ی زۆر له‌گه‌ڵ خۆت به‌شێوه‌ی كاش مه‌ترسییه، ئه‌مانه هه‌موو خاڵی ئه‌رێنین.
هه‌ژماری من هیچ ڕۆڵێكی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر؟
پێویست ناكات پاره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن
چه‌ند بانكێك دێنه ناو پرۆسه‌كه‌وه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق باوه‌ڕپێكراون، ژماره‌ی بانكه‌كان و ئامێره‌كان زیاد ده‌بن، ئه‌وه‌ش خاڵێكی ته‌واو ئه‌رێنییه، پێشبینی ده‌كه‌م له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو به‌ته‌واوه‌تی پرۆسه‌كه ته‌واو ببێت، هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی گشتی و تایبه‌تی بگرێته‌وه و پاره‌ی كاغه‌ز له بازاڕ نه‌مێنێت.
هه‌ژماری من كاریگه‌ریی ده‌بێت له ڕێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره؟
به‌ڵێ زۆر كاریگه‌ریی هه‌یه، سپیكردنه‌وه‌ی پاره له مامه‌ڵه‌كردنی دیجیتاڵی زۆر سنووردار ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین نامێنێت، وه‌ك گوتم چه‌نده له مامه‌ڵه‌ی پاره‌ی كاغه‌زه‌وه بڕۆینه دیجیتاڵی، چاودێریكردن له‌سه‌ر جووڵه‌ی پاره زیاتر ده‌بێت، ئه‌وكاته به هیچ شێوه‌یه‌ك سپیكردنه‌وه‌ی پاره نامێنێت.
ئەوەى زۆر گرنگە هەژمارى من پارە هەبێت و بخرێتە سەر هەژمارەکە، تەنها بوونى هەژمارەکە بۆ فەرمانبەر سوودى نابێت ئەگەر پارە نەخرێتە سەر هەژمارەکەوە، بەهیواى ئەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بتوانێت چارەسەرى کێشەیە بکات لەگەڵ بەغدا ،پڕۆژەى هەژمارى من بڕواتە چوارچێوەى جێبەجێکردن ،ئەوەشى پێشبینى دەکرێت نزیک بۆ دووساڵ هەمو فەرمانبەرانى گشتى و تایبەت ببنە خاوەنى هەژمارى من و مامەڵە لەگەڵ پارەى کاغەز نەمێنێت لە بازاڕدا.
هه‌ڵه‌بجه \ عه‌زیز ڕه‌سووڵ