پەكەكە كچێكی تری 15 ساڵانیان ڕفاند

:: AM:09:56:26/10/2023 ‌
لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان، كچێكی تری تەمەن 15 ساڵان لەلایەن گرووپی "جوانێن شۆڕشگێڕ"ی پەكەكەوە ڕفێنرا، دایكی ئەو كچەش داوا لە مەزڵووم عەبدی دەكات جگەرگۆشەكەیان ئازاد بكات.

 گرووپی جوانێن شۆڕشگێڕ، یەكێك لە لقەكانی پەكەكەیە و سەرەكیترین ئەركیان ڕفاندنی منداڵان و مێرمنداڵی ڕۆژئاوای كوردستانە تا بەزۆر چەكداریان بكەن. ئەم گرووپە زیاتر لە ژێر كاریگەریی بڕیارەكانی جەمیل بایك و مەزڵووم عەبدین.

سۆلین ئیبراهیم لە ڕۆژئاوای كوردستان، لەلایەن ئەو گرووپەوە ڕفێنراوە و تا ئێستە چارەنووسی وەك زۆر مێردمنداڵی تری ڕۆژئاوای كوردستان نادیارە. دایكی سۆلینیش داوا لە مەزڵووم عەبدی دەكات كچەكەی ئازاد بكەن.

پەكەكە لە باشووری كوردستان و رۆژئاوایی كوردستان بوونەتە كێشە بۆ هاووڵاتییان لە ماوەی ساڵانی رابردوو دەیان منداڵ و گەنج بەهۆی هەڵخەڵەتاندنیان بوونەتە قوربانی.

سۆران عەزیز


وشە - وشه‌