شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیی رای ده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوو وه‌رزێكی سه‌ختی كه‌شوهه‌وا ده‌ست پێ ده‌كات و مژده‌ی په‌ڵه‌دانیش بۆ جووتیاران هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی ئۆكتۆبه‌ر، شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شناسیی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێزه‌وه مانگی 11 له ته‌واوی شوێن و ناوچه‌كانی هه‌رێم و ده‌وروبه‌ری په‌ڵه‌ی ته‌واوی ده‌دات و لافاویشی تێدا ده‌ست پێ ده‌كات.
بارانی په‌ڵه بریتییه له‌بڕێك بارانی باش كه‌بڕه‌كه‌ی له‌نێوان 20 تا 40 ملیمه و مه‌رجه بارانه‌كه دابه‌ش بێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك سه‌عاتی زۆر و لایه‌نی كه‌م له 12 سه‌عات كه‌متر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆوی ڕووه‌كه جۆربه‌جۆره‌كان سوودی لێوه‌رگرن و پێی بڕوێن كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و بڕه بارانه باری به‌بارانی په‌ڵه حیساب ناكرێت، چونكه زۆربه‌ی بارانه‌كه به‌سه‌ر خاكدا ده‌روات و تۆووی ڕووه‌كه جۆربه‌جۆره‌كان سوودی لێ وه‌رناگرن.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ده‌ڵێ، مانگی 11 باشترینه بۆ په‌ڵه‌دان و كاتی ئاسایی خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ر زووتریش بێت ئاساییه و به‌ڵام 15 رۆژ دوای مانگی 11 به دواكه‌وتن حیساب ده‌بێت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه له چه‌ند رۆژی داهاتوو و به چوونه ناو مانگی داهاتوو وه‌رزێكی سه‌خت ده‌ست پێ ده‌كات.