شەوی ڕابردوو شیۆەكاری كورد دالیا موراد لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، ئەم هونەرمەندەی كورد تا ئێستە بەشداریی ٥٧ پێشانگەی هاوبەشی كردووە لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر دهۆك و كۆیە، جگە لە بەشداریكردنی لە پێشانگەی هاوبەش لە میسر.
شێوەكاری كورد دالیا موراد ساڵی ١٩٧٥ لە شاری سلێمانی لە دایك بووە . ساڵی ١٩٩٦ بەشی شێوەكاریی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی تەواو كردووە.
دالیا ساڵی ١٩٩٩ یەكەمین پێشانگەی تایبەتی خۆی لە هۆڵی مۆزەخانەی شاری سلێمانی كردووەتەوە،
لە ساڵی ٢٠٠٩ دووەمین پێشانگەی تایبەتی خۆی دەكاتەوە لە هۆڵی مۆزەخانەی شاری سلێمانی.