به‌گوێره‌ی رێژه‌ی بارانی 24 سه‌عاتی رابردوو، هه‌ولێر زۆرترینی لێ باریوه وه‌ك پارێزگا و له چوارچێوه‌ی شارۆكه‌كانیش، رواندز یه‌كه‌مه و كه‌شێكی ته‌ڕی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری تشرینی دووه‌م، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی بارانی 24 سه‌عاتی رابردووی بڵاو كرده‌وه كه له پارێزگاكاندا هه‌ولێر یه‌كه‌مه.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له پارێزگای هه‌ولێر له 24 سه‌عاتی رابردوو، 2.28 ملیم باریوه و له رواندزیش 9.35 ملیم بووه كه دوو ناوچه‌ن زۆرترین بارانیان تێدا ببارێت.
له ئاماره‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه كه‌مترین باران له كه‌ركووك بووه به یه‌ك ملیم، دوای ئه‌ویش دینارته بووه به سێ ملیم.
ئاماره‌كه به ڕوونی به‌مشێوه‌یه‌یه:
هه‌ولێر 2.28 ملیم
سلێمانی 19 ملیم
دهۆك 4.12 ملیم
كه‌ركووك یه‌ك ملیم
هه‌ڵه‌بجه نۆ ملیم