لە میانەی ئەم توێژینەوە و وتارانەی کوردناسی دیاری ڕووس پرۆفیسۆر ڤاسیلێڤا کە وەرگێڕ کردوونی بە کوردی و لەم کتێبەدا کۆی کردوونەتەوە، پرسگەلێکی گرنگی مێژوویی خراونەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. زانیارییەکانی ڤاسیلێڤا بە پشت بەستن بەسەرچاوەی دەستی یەک لە مەڕ کتێبی مێژووی کوردستان کە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە، دەکرێت لە بواری مێژووی کورد و کوردستاندا بە داهێنانێکی درەوشاوە دابنرێت.
هەروەها گوتیشی پەیدۆزییەکانیشی لەمەڕ کتێبی (حدیقە ناصریە) و نووسەرەکەی میرزا عەلی ئەکبەری کوردستانی پڕ لە زانیاری دەگمەن و پێویستن بۆ توێژەران و مێژوونووسانی کورد.
بابەتی چیرۆک و ئەفسانەکانی بنەچەی بیانی زۆربەی میران و بەگزادە و سەرۆک هۆزانی کورد توێژینەوەیەکی دیکەی دانسقەی ئەم خانمە کوردناسەیە و لە ڕێگەی سەرچاوەی ڕەسەن و دەگمەنەوە بێ بنەمایی هەموو ئەو چیرۆک و ئەفسانانەی دەرخستووە. گرنگیی ڕۆڵی ڕابەرانی ئایینی سووننەتی و گەلەری لە مێژووی نوێی کوردستاندا تەوەرێکی دیکەی باسەکانە. جارێکی دیکەش هۆزە کۆچەر و شوانکارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنەوە بە بابەتی لێکۆڵێنەوەی ڤاسیلێڤا و تیشکی زۆریان دەخاتە سەر و زانیاری گرنگ و دەگمەن دەخاتە بەردەستی خوێنەران.
کتێبە ونبووەکەی مێژووی کوردستان نووسینی ی.ئی. ڤاسیلێڤ.