کتێبی ''ژیان چی بەسەر دێت" چاپ کرا

:: AM:11:45:07/11/2023 ‌
کتێبی" ژیان چی بەسەر دێت، لەسەردەمی زیرەکی دەستکرد و سۆشیال میدیا" لە نووسینی دکتۆر نەزاکەت حەمە سەعید لە دووتوێی 100 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرایەوە. 

دکتۆر نەزاکەت حەمەسەعید نووسەری کتێبەکە بە "وشە"ی راگەیاند، ئەم کتێبە باس لەو گۆڕانکارییانە دەکات بەسەر ژیانی مرۆڤەکاندا دێت لەسەردەمی سۆشیاڵ میدیا و زیرەکی دەستکرد. 

زیاتر گوتی، کتێبەکە پشتی بە دید و بۆچوونی چەندان شارەزا و پسپۆری ئەو بوارە بەستووە تا  بە کورتی بەرچاوڕوونی بداتە خوێنەران بەرانبەر ئایندەیەکی نزیک کە چاوەڕێیان دەکات.

نووسەر دەڵێت ''لەناوەڕۆکی کتێبەکەدا باسم لە ئەو پێشهاتانە کردووە کە بەهۆی سۆشیال میدیا و زیرەکی دەستکرد دێنە بەردەم مرۆڤایەتی کە بەتەواوی هەموو بوارەکانی ژیانی مرۆڤ دەگۆڕێت. ''

بەتەواوی هەموو بوارەکانی ژیانی مرۆڤ دەگۆڕێت
وەک زیاتر خستە روو، مرۆڤ رووبەڕووی ئەم قەیرانانە دەبێتەوە کە بە وردی لە کتێبەکەیدا باسی کردووە، وەک تێکشکاندنی دیموکراسی و لاوازبوونی بواری کۆمەڵایەتی و گۆڕانی ڕەفتاری مرۆڤ و ئاڵوودەبوون و ژیانێکی بێ هەست و سۆز و قەیرانی ئاسوودەیی و تێکشکاندنی گەنجان و ژاراویبوونی مێشکی مرۆڤ و خاپوور بوونی ئەزموونی مرۆڤایەتی و یەکسانبوونی مرۆڤ و رۆبۆت. 


دكتۆر نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌ سه‌عید مامۆستایه‌ له‌ زانكۆی سلێمانی و پسپۆڕی میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌ و شه‌ش به‌رهه‌می تری له‌ بواری میدیادا هه‌یه‌

سلێمانی\ئاسان محەمەد



وشە - سلێمان تاشان