شارەزایەك: دوای ناوەڕاستی ئەم مانگە سەرما و باران دێت

:: PM:10:57:07/11/2023 ‌

شارەزایەكی تەكنیكی چاودێری لە دوور و زیرەكی دەستكرد ئاماژە دەكات كە لە ماوەی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی سەرما و باران روو لە عێراق دەكات.

د. شاهین هورمزی، شارەزای تەكنیكی چاودێری لە دوور و زیرەكی دەستكرد دەڵێت، شەپۆلێكی سەرما و باران بەرەو عێراق دێت، ئێستە كیشوەری جەمسەری باكوری بڕیوە و ئاوێكی زۆری لە زەریا لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە، بڕیارە لە ماوەی ئەم مانگەدا روو بكاتە عێراق.

روونی كردەوە، ئێستە سەرنجەكان لەسەر ئەو شەپۆلەن كە بەرێگەوەیە بەرەو ئەوروپا و دەگاتە توركیا و سووریا ئینجا عێراق، دەبێتە هۆی بارانێكی بەخوڕ لە دوای نیوەی ئەم مانگە یان لە 18 و 19ی مانگ، ئەوەش بەپێی شیكردنەوەی وێنەی نوێی مانگە دەستكردەكان.

هورمزی روونی دەكاتەوە، ئەو دۆخە كەشوهەوایە پێشبینیكراوە، بە نوێترین تەكنیك وێنەی گیراوە كە یەكەمجارە كاری پێ دەكرێت.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل