لە ئەمەریكا یەكەم نەشتەرگەریی چاندنی چاوێكی تەواو سەركەوتوو بوو، پزیشكان لە نیویۆرك دووپاتیان كردەوە كە سەرەڕای ئەوەی نەخۆشەكە هێشتا هەستی بینینی بۆ نەگەڕاوەتەوە، بەڵام ئەوەی كردوویانە دەستكەوتێكی گەورەیە.
پزیشكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنجشەم رایان گەیاند كە لە شەش مانگی دوای نەشتەرگەرییەكە، كە بۆ چاندنی بەشێكی دەموچاوی نەخۆشێك كراوە، چاوە چێنراوەكە چەند ئاماژەیەكی گرنگیی تەندروستی بەسەر دەركەوت، لەوانە لوولەكانی خوێنی بە باش كار دەكەن و تۆڕینەی چاوەكەش لە دۆخێكی باشدایە.
د. ئیدواردۆ رۆدریگز، سەرۆكی تیمی نەشتەرگەرییەكە لە زانكۆی نیویۆرك باسی ئەوە دەكات كە تەنیا ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە هەنگاوێكی گرنگ بوو بەرەو پێشەوە، ئەو هەنگاوەی چەند سەتەیەك بوو بیری لێ دەكرایەوە، بەڵام جێبەجێ نەكرا، كە تا ئێستە پزیشكان توانیویانە تەنیا كۆرنیەم، واتە چینی روون و پێشەوەی چاو بچێنن.
چاندنی چاوەكە بۆ نەخۆشێك كراوە بە ناوی ئاروون جیمس، كە سەربازێكی تەمەنی 46 ساڵە و خەڵكی ئاركنساسە، لە كارەكەی لە رووداوێكی كارەباگرتن رزگای روو، بەڵام بەشی چەپی دەموچاوی، واتە لووت و دەم و چاوی چەپی لەدەست دا، نەشتەرگەریی چاندنی چاوەكەش 21 سعاتی خایاند.
وەك پزیشكان دەڵێن، ئێستە چاوە چێنراوەكە لە رێگەی هەستە دەماری بینین بە مێشك نەبەستراوەتەوە، بەڵام وەك هاندانێك بۆ چاكبوونەوەی ئەو دەمارەی چاوە چێنراوەكە، هەستاون بە چاندنی قەدەخانە پێگەیشتووەكانی مۆخی ئێسكی كەسە خۆبەخشەكە لەو هەستە دەمارانەی چاوەكە، بەو هیوایەی شوێنی خانە لەناوچووەكانی هەستە دەمارەكە بگرێتەوە.