پێشانگەی "کورده‌کان، داب و نه‌ریت و مۆدێرنیته" له گالێری هونه‌ری هاوچه‌رخی "تریپتیچ" لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بەڕێوە چوو.
پێشانگەکە به چەندان به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی ناوداری کورد، به ناونیشانی به‌شێک له سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" بەڕێوە چوو و میوانداریی هۆگرانی هونه‌ره شێوه‌کارییه‌کان بوو.
بەگوتەی مەنسوور جیهانی رۆژنامەنووسی بواری هونەر له‌م ڕووداوه هونه‌رییه‌دا کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م به شێوازی زۆر جیاواز و به ته‌کنیکی جۆراوجۆر خرایه به‌ر دیدی هۆگرانه‌وه که نیشانده‌ری جۆراوجۆریی و دەوڵەمەندیی که‌لتووری کورده.
ئه‌م پێشانگایه به ئاماده‌بوونی کەرەم گەردەن زەری، سه‌رۆکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ"، ئینا تجۆوا، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناوداری کوردی دانیشتووی رووسیا، حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڤیکتۆریا شیشکۆڤا، له به‌رپرسانی سه‌ره‌کیی گالێری هونه‌ری هاوچه‌رخی "تریپتیچ"، گولیزەر گەردەن زەری، به‌رپرسی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" و لێژنه‌یه‌کی باڵا له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژمارەیەک هونه‌رمه‌ند بەڕێوە چوو.
کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م به شێوازی زۆر جیاواز و به ته‌کنیکی جۆراوجۆر خرایه به‌ر دیدی هۆگرانه‌وە
له‌م پێشانگەیه‌دا، به‌رهه‌مه‌کانی ته‌یمۆراز راشۆیف هونه‌رمه‌ندی ناسراو له چوارچێوه‌ی کارگه‌ی خوڵقێنه‌ر، ز.ک، تسێرێتلی، په‌یکه‌رتاشی بەناوبانگ خرانە روو. هەر لەوێ ئامادەبووان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی رۆزا ئۆزمانیان، ئاشنا بوون.
هەر یەک لە ته‌یمۆراز راشۆیف، رۆزا ئۆزمانیان و ده‌یڤید پیرۆزی، خۆشیان له پێشانگەکه ئاماده بوون و به‌رهه‌مه‌کانیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.