بەرپرسێك لە سلێمانی كوژرا

:: AM:11:01:14/11/2023 ‌
دەزگای میتی توركیا ئاشكرای دەكات، توانیان بەرپرسێكی پەكەكە لە سنووری سلێمانی دوای چاودێریكردنی، بكوژن كە چەندان بەرپرسیاریەتیی جۆراوجۆری هەبوو.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تشرینی دووەم، دەزگای میتی توركیا بڵاوی كردووەتەوە، هەواڵگریی توركیا لە پرۆسەیەكدا توانیان لە سنووری سلێمانی، بەرپرسی پەكەكە لە كەركووك بەناوی ڕەمزی ئاڤچی بكوژن.

باس لەوەش كراوە، ڕەمزی ئاڤچی یەكێك بووە لە لیستی داواكراوانی سووری توركیا كە لە سلێمانی كوژرا، بەبێ ئەوەی وردەكاریی كوشتنەكەی ئاشكرا بكرێت.

ئەو بەرپرسەی پەكەكە لە ساڵی 1992 پێوەندیی بە چەكدارانی پەكەكە كردووە، چەندان بەرپرسیاریەتیی گرنگی لەناو پەكەكەدا هەبووە، بەڵام شێوازی كوشتنی ئاشكرا نەكراوە.

لە ماوەی ئەمساڵدا بە دەیان سەركردەی پەكەكە لە سنووری سلێمانی كوژراون، گومان دەكرێ‌ لەناو ئەو چەكدارانە دەستێك هەبێت بۆ ئاشكراكردنی شوێنی بەرپرسەكانی و بە كوشتدانیان.



وشە - رامیار جەواد