سەفەری مشكێك بە هێدفۆن بڵاو كرایەوە

:: PM:12:05:14/11/2023 ‌
سێ‌ كتێبی نۆی خرانە بەردەم خوێنەری كورد كە بریتین لە چیرۆك و شیعر و نووسین بە زمانێكی مۆدێرن.

سندی ڕێشاخ گەنجێكی دانیشتووی شاری هەولێرە، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ سێ كتێبی ئەدەبیم بڵاو كردەوە.

لەبارەی كتێبەكانەوە گوتی، كتێبی یەكەم كۆمەڵە چیرۆكێكە و بریتییە لە حەوت كورتە چیرۆكی مۆدێرن بەناونیشانی (سەفەری مشكێك بە هێدفۆن)، كتێبی دووەم شیعرە بەناونیشانی (برین لە پێستی گایەكی ئیسپانی)، كتێبی سێیەم (پەپوولە خۆرەكە) كە نەمداوەتە پاڵ هیچ ژانرێكی ئەدەبی، بەڵام بە زمانێكی مۆدێرن نووسراوە و تایبەتمەندییەكی جیاوازی هەیە. 

سندی لە ئەدەبیاتی چیرۆك، خاوەن خەڵاتی نێودەوڵەتییە و هاوكات فۆتۆگرافیشە. لە بەشێكی نووسینەكانی هەست بەوە دەكرێت لە ژێر كاریگەریی هونەری فۆتۆگرافیدایە.



وشە - رامیار جەواد