چه‌ند نهێنییه‌ك وه‌ك خه‌وی ته‌ندرووست و ڕاهێنانی به‌رده‌وام وا ده‌كه‌ن كه پیربوونی بایه‌لۆجی خاو بكه‌نه‌وه و به گه‌نجی بمانهێڵنه‌وه.
ڕاگرتنی كێشی له‌ش له سنوورێكی دیاریكراو، جڵه‌وكردنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، هاوسه‌نگكردنی په‌ستانی خوێن و ڕێژه‌ی كۆرسترۆڵ، هه‌روه‌ها بوونی سیسته‌می خۆراكی جێگیر و خه‌وی ته‌ندرووست و نه‌كێشانی جگه‌ره، پڕۆسه‌ی پیربوون به نزیكه‌یی شه‌ش ساڵ خاو ده‌كاته‌وه.
شاره‌زا ئه‌مه‌ریكیییه‌كان
پێیان وایه، گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌شت هانگاوه ته‌ندرووستی دڵی مرۆڤ باشتر ده‌كات و به پێی توێژینه‌وه‌كانیان باشبوونی ته‌ندرووستی دڵ له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی پیربوون به نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ.
توێژینه‌وه‌كه، له كۆنفرانسی زانستی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ دڵ (AHA) له فیلادلفیا پێشكه‌ش كرا و له‌سه‌ر شه‌ش هه‌زار و 500 گه‌نج ئه‌نجام دراوه كه كۆی ته‌مه‌نیان له نێوان 47 ساڵدا بووه.
توێژه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێدانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانیان ته‌ندرووستره، له ڕووی بایۆلۆجییه‌وه نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ گه‌نجترن ده‌رده‌كه‌ون له‌وانه‌ی كه كێشه‌ی دڵیان هه‌یه.
د.دۆناڵد لۆید جۆنز، سه‌رۆكی گرووپی ته‌ندرووستی '' لایف ئیسێنشاڵ'' ده‌ڵێ، توێژینه‌وه‌كه یارمه‌تی داون له پێوه‌ندی نێوان ته‌مه‌نی كرۆنۆلۆجی (كه ده‌كاته ژماردنی ته‌مه‌نی ئاسایی) و ته‌مه‌نی بایۆلۆجی كه پێوه‌ندی به ڕه‌وشی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه.
دكتۆره‌كه ئه‌وه‌شی گوت كه، هه‌موومان ده‌مانه‌وێت ته‌مه‌نێكی زیاتر بژین، به‌ڵام ده‌شمانه‌وێت به ته‌ندرووستی باشه‌وه بژین، ئه‌مه‌یش وه‌ك ڕوونه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی چێژ له ژیان بینین بكه‌ین.
له كۆتایدا توێژه‌ران هه‌شت ڕێسا و هه‌نگاو ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بایۆلۆجی زیاتر بێت:
1.خواردنی خۆراكی ته‌ندرووست
2.چالاكی و جموجوڵی زیاتر
3.وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان
4.خه‌وی ته‌ندرووست
5.پاراستنی كێشێكی ته‌ندرووست
6.كۆنتڕۆڵكردنی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ
7.چاودێریكردنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا
8.كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێن