ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوای 40 رۆژ له ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، بۆ یه‌كه‌م جار توانی بڕیارنامه‌یه‌ك له‌باره‌ی راگرتنی جه‌نگ به ئامانجی گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی ده‌ربكات.
له بڕیارنامه‌كه‌دا داوای ئاگربه‌ستی به‌په‌له بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند رێڕه‌وێك بكرێته‌وه و یارمه‌تیی مرۆیی به خه‌ڵكی غه‌زه بگات. بڕیارنامه‌كه له‌لایه‌ن وڵاتی مالت ئاماده كرابوو.
هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، رووسیا و به‌ریتانیا به بێلایه‌ن ده‌نگیان دا و 12 وڵاته‌كه‌ی تری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به به‌ڵێ ده‌نگیان دا، دواجار بڕیارنامه‌كه په‌سند كرا.
ده‌بێ 24 سه‌عات دوای ده‌رچوونی ئه‌و بڕیارنامه‌یه جه‌نگ بوه‌ستێنرێت، به‌ڵكو رێڕه‌وێك بدۆزرێته‌وه تا یارمه‌تی مرۆیی به دانیشتووانی لێقه‌وماوی غه‌زه بگات.
له نه‌خۆشخانه‌كه بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی سه‌ربازیی حه‌ماسیان دۆزیوه‌ته‌وه.
دوێنێ سوپای ئیسرائیل توانی خۆی بگه‌یه‌نێته ناو نه‌خۆشخانه‌ی شیفا و ئاشكرای كرد، له نه‌خۆشخانه‌كه بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی سه‌ربازیی حه‌ماسیان دۆزیوه‌ته‌وه.
دانیاڵ هاگاری سه‌عاتێك دوای كۆنترۆڵی نه‌خۆشخانه‌كه به فه‌رمی رای گه‌یاند، به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، حه‌ماس بۆ مه‌به‌ستی كاری تیرۆریستی سوودی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه وه‌رگرتووه.
له به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین له غه‌زه ره‌تی كرده‌وه هیچ چه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كه بووبێت و گوتی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاتنی هه‌ر جۆره هێزێك بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان قه‌ده‌غه كردووه. پێویسته بگوترێ دوای پشكنینی نه‌خۆشخانه‌كه، هێزه‌كانی ئیسرائیل له نه‌خۆشخانه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه.
له حه‌وتی مانگی رابردووه‌وه جه‌نگ له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كردووه، به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 13 هه‌زار كه‌س كوژراون و سه‌رووی 25 هه‌زار كه‌سی تر بریندار بوون. ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی غه‌زه ئاواره بوون و قه‌یرانی مرۆیی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌دا زاڵه و خه‌ڵك ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به خۆراك و ئاویش راناگات.