شاره‌زا و سیاسه‌توانان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم به ئاراسته‌ی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستانه، له چوارچێوه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی كاره‌كان به هه‌مانشێوه‌ی وڵاتانی دنیا، بۆیه ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت كردوویه‌تی، جێی گرنگیدانه و له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه، پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"، ده‌بێته خاڵێكی گرنگی پێشووه‌چوونی هه‌رێم له قۆناغی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی كاره‌كان.
كاروان یوسف شاره‌زای بواری كارگێڕی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به ئه‌لیكترۆنیكردنی هه‌ر كارێك پێش هه‌موو شتێك، چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵییه و كۆتاهێنانه به رۆتین و خه‌رجییه‌كان و له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه و به‌تایبه‌تیش فه‌رمانبه‌ران، كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، متمانه‌ی حكوومه‌ت و هاووڵاتی به‌هێزتر ده‌كات، هه‌روه‌ها "هه‌ژماری من"، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه به‌پێی ماده‌ی 13 له یاساكه، هه‌ژمارێكی بانكی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و كاری دابه‌شكردنی مووچه به ده‌ست و پشێوی بانكه‌كان و گرفتی كه‌م و زۆری پاره ده‌بێت، كه له بانكه‌كانه‌وه بۆ مووچه خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم گرتوویه‌ته‌به‌ر، له داهاتوویه‌كی نزیكدا به ئه‌نجام ده‌گات و هه‌موو مووچه‌خۆران بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه "هه‌ژماری من"، شتێكی چه‌ند باشه و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه، به‌پێی دواین ئامار، سه‌رووی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر تۆمار كراون، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه و له داهاتوودا ده‌توانرێت به‌خێرایی ته‌واو بكرێت، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له گه‌نده‌ڵی ده‌بێت، چونكه خه‌رجكردنی پاره به رێی ده‌ستی نامێنێت و هه‌مووی ده‌بێته كارت و ئه‌لیكترۆنی.
له هه‌رچی وڵات هه‌یه سیستمی دابه‌شكردنی مووچه و هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كاغه‌ز و به‌ده‌ست كۆتایی هاتووه
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له هه‌رچی وڵات هه‌یه سیستمی دابه‌شكردنی مووچه و هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كاغه‌ز و به‌ده‌ست كۆتایی هاتووه، فه‌رمانبه‌ر كارتێكی بۆ كراوه و له رێی ئه‌و كارته‌وه مانگانه پاره ده‌چێته سه‌ر حیسابه‌كه‌ی، تا هه‌موو هاووڵاتییانیش ئه‌وانه‌شی كه مووچه‌خۆر نین، ئه‌و كارته‌یان هه‌یه و هیچ كه‌س پاره‌ی كاغه‌ز هه‌ڵناگرێت، ئه‌وه‌ی پێویستی پێ بێت له رێی ئه‌و كارته‌وه ئه‌نجامی ده‌دات، بۆیه هه‌ڵگرتنی پاره و سیستمی دابه‌شكردنی مووچه به‌ده‌ست، سیستمێكی كۆن و پڕ كێشه و گرفته، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه ئه‌و كارته بۆ فه‌رمانبه‌ران دروست بكات و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه و دواكه‌وتنی بكات.
هه‌روه‌ها گوتی، كۆمه‌ڵێك هه‌ن له ناوخۆ، ئه‌وانه‌ی كاری شه‌و و رۆژیان بووه‌ته دژایه‌تیی حكوومه‌ت و كاره‌كانی، هه‌ر ئه‌وانه‌ن به‌رده‌وام ده‌ڵێن سیستمی هه‌رێم دواكه‌وتووه و كاره‌كانی رۆتین و كێشه‌ن بۆ هاووڵاتییان، هه‌ر ئه‌وانه كاتێك حكوومه‌ت كارێك ده‌كات و هه‌نگاوێك بۆ پێشكه‌وتن ده‌نێت، رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و دژایه‌تیی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه ئامانجیان ئه‌وه نییه ره‌خنه له حكوومه‌ت بگرن بۆ كاری باشتر، به‌ڵكو كاری ئه‌وان بووه‌ته ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی هه‌ر بڕیارێكی حكوومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌ت به كار و دژایه‌تیی ئه‌وان ناوه‌ستێت و خزمه‌ت به هاووڵاتی ده‌كات و ئه‌وه‌ی باش بێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بێت ئه‌نجامی ده‌دات.
حه‌سه‌ن مارف فه‌رمانبه‌ر، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ربه‌ست و سه‌ختییه‌كان، كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی و به شایه‌تی دۆست و نه‌یار و شاره‌زایان، توانیویه‌تی به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بگرێت و به‌و پاڵپشتی و متمانه جه‌ماوه‌رییه‌ی هه‌یه‌تی، له‌سه‌ر به‌دیهێنانی به‌رنامه حكوومه‌تییه‌كه‌ی به زیاده‌وه سوور بێت، له‌وانه‌ش پڕۆژه‌ی ستراتیجی "هه‌ژماری من"، بۆیه ئه‌وانه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر شكستهێنانی ئه‌و حكوومه‌ته ده‌كرد، ئێسته خه‌ریكی پلانی ترن، به‌ڵام ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سایه‌ی كابینه‌ی نۆ به‌خۆیه‌وه‌ی بینیوه و خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ری راهاتووه، گره‌نتیی ئه‌وه‌ن كه دۆخه‌كه جارێكی تر بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه.
وشه/ تایبه‌ت