به‌پێی دواین ئاماری فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، 20 وڵات به خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وتی دنیا بۆ ساڵی 2024 دیاری كراون، له‌و 20 وڵاته ئازه‌ربایجان كه‌مترین و ڤه‌نزوێلا زۆرترین نه‌وتیان هه‌یه و عێراقیش له پله‌ی پێنجه‌مدا هه‌ڵكه‌وتووه. ئه‌گه‌ر كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بوایه، ئه‌وا له ریزبه‌ندی ده‌یه‌م وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیا به نه‌وت جێی بۆ ده‌كرایه‌وه.
ژماره 20: ئازه‌ربایجان
یه‌ده‌گی نه‌وتی ئازه‌ربایجان گه‌یشتووه‌ته حه‌وت ملیار به‌رمیل نه‌وت و یه‌كێك له‌و رووداوانه‌ی كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و وڵاته هه‌بووه، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا بووه، چونكه ئازه‌ربایجان له رێی رووسیاوه نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده ده‌كات.
ژماره 19: ئه‌نگۆلا
قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌نگۆلا حه‌وت ملیار و 800 به‌رمیله و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پیشه‌سازیی نه‌وت له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی سه‌ندووه. دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی نوێ و پلان و وه‌به‌رهێنانی گونجاو، وای له كۆمپانیاكانی دنیا كردووه روو له‌و وڵاته بكه‌ن و بۆ ساڵی 2023 بكه‌ن به گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له كیشوه‌ری ئه‌فریقا و پێشی نایجیریا بكه‌وێته‌وه.
ژماره 18: نه‌رویج
قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی نه‌رویج هه‌شت ملیار و 100 ملیۆن به‌رمیله و هۆكاری سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌مه‌ندیی نه‌رویج بۆ نه‌وته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نه‌رویج 18 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی له كه‌رتی نه‌وت و گازدا كردووه و له پلانیدایه په‌ره به 19 كێڵگه بدات.
ژماره 17: ئێكوادۆر
قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌م وڵاته‌ش هه‌شت ملیار و 300 ملیۆن به‌رمیله، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پیشه‌سازیی نه‌وتی ئێكوادۆر تووشی جۆرێك قه‌یران بووه.
ژماره 16: جه‌زائیر
كۆی قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی جه‌زائیر ده‌گاته 12 ملیار و 200 ملیۆن به‌رمیل. كۆمپانیای حكوومیی نه‌وت و گازی جه‌زائیر كه به سۆناتراچ ناسراوه، یه‌ك ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بدات.
ژماره 15: به‌رازیل
قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی به‌رازیل ده‌گاته 12 ملیار و 700 ملیۆن به‌رمیل. ئه‌و وڵاته زۆر به خێرایی له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدایه و به‌پێی پلانێك كه خه‌ریكه جێبه‌جێی ده‌كات، له‌وانه‌یه وڵاته‌كه بكاته چواره‌م وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له دنیا.
ژماره 14: قه‌ته‌ر
قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی قه‌ته‌ر دوو هێنده‌ی جه‌زایر یان به‌رازیله و ده‌گاته 25 ملیار و 700 ملیۆن به‌رمیل. قه‌ته‌ر جگه له نه‌وت خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی گازی سروشتی دنیایه و زۆر له كۆمپانیاكانی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا واژوو كردووه.
ژماره 13: چین
قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی چین ده‌گاته 26 ملیار به‌رمیل، ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتی رووسیا له‌وانه‌ش رۆسنه‌فت له هاوكاریدایه.
ژماره 12: كازاخستان
كازاخستان خاوه‌نی یه‌ده‌گی نه‌وت به قه‌باره‌ی 30 ملیار به‌رمیله و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی رێیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌م وڵاته له رووسیاوه تێده‌په‌ڕن، له‌مدواییانه له هه‌وڵدایه رێی تر بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت بدۆزێته‌وه.
ژماره 11: نایجیریا
كۆی یه‌ده‌گی نه‌وتی نایجیریا بریتییه له 36 ملیار و 900 به‌رمیل. ئه‌و وڵاته له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نه‌یتوانیوه په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی بدات، له كاتێكدا ئابوورییه‌كه‌ی پشتی به داهاتی نه‌وت به‌ستووه.
ژماره 10: ئه‌مه‌ریكا
قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته 44 ملیار و 400 ملیۆن به‌رمیل. ئه‌مه‌ریكا به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م، توانیویه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه و له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا بیگه‌یه‌نێته 13 ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه به شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مێژووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ژماره 9: لیبیا
ئه‌زموونی لیبیا ده‌ریخستووه هه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری نه‌وت، مه‌رج نییه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵاتێك ده‌وڵه‌مه‌ند بكات. لیبیا خاوه‌نی یه‌ده‌گی 48 ملیار و 400 به‌رمیل نه‌وته و به‌هۆی ناسه‌قامگیریی سیاسی، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
ژماره 8: رووسیا
رووسیا به ته‌نیا نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێنده‌ی حه‌وت وڵاتی كۆتایی ئه‌و ریزبه‌ندییه نه‌وتی هه‌یه، قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وته‌كه‌ی ده‌گاته 80 ملیار به‌رمیل. داهاتی نه‌وتی رووسیا ساڵی رابردوو به‌هۆی جه‌نگ زۆر دابه‌زی، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌رز بووه‌ته‌وه و ته‌نیا له مانگی رابردوودا سه‌رووی 17 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووه.
ژماره 7: ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب
قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئیمارات ده‌گاته 97 ملیار و 800 ملیۆن به‌رمیل. ئیمارات له هه‌وڵدایه پشتئه‌ستووری به نه‌وت كه‌م بكاته‌وه و روو له سه‌رچاوه‌ی تری داهات بكات، بۆیه ته‌نیا له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا توانیویه‌تی داهاتی نانه‌وتی به رێژه‌ی 6% به‌رز بكاته‌وه.
ژماره 6: كوێت
كۆی قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی كوێت بریتییه له 101 ملیار و 500 ملیۆن به‌رمیل، ئه‌و وڵاته به یه‌كێك له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كه‌نداو هه‌ژمار ده‌كرێت.
ژماره 5: عێراق
عێراق به پێنجه‌م وڵاتی دنیا دێت كه خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وته و قه‌باره‌ی نه‌وته‌كه‌ی ده‌گاته 145 ملیار به‌رمیل كه بارته‌قای نۆ وڵاتی كۆتایی لیسته‌كه و سێ هێنده‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی هه‌یه. عێراق له‌م ساڵانه‌ی دواییدا رووی له كۆمپانیاكانی رووسیاش كردووه و كۆمپانیای لۆكئۆیل له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراق كار ده‌كات.
ژماره 4: كه‌نه‌دا
قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی كه‌نه‌دا ده‌گاته 170 ملیار و 300 ملیۆن به‌رمیل، ئه‌م وڵاته‌ش ده‌ستی به راكێشانی پڕۆژه‌یه‌كی راكێشانی هێڵی نه‌وت كردووه تا به‌رهه‌مه‌كه ئاسانتر به بازاڕه‌كان بگات.
ژماره 3: ئێران
ئێران یه‌كێكی تره له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به نه‌وت و قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وته‌كه‌ی ده‌گاته 208 ملیار و 600 ملیۆن به‌رمیل. له سه‌رده‌می تره‌مپ گه‌وره‌ترین سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێنرا كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ خوار 200 هه‌زار به‌رمیل كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام له سه‌رده‌می بایدن به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیادی كردووه و ئێسته سه‌رووی دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت.
ژماره 2: سعوودیه
سعوودیه به دووه‌م وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێ و خاوه‌نی 258 ملیار و 600 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته، له رێی نه‌وته‌وه توانیویه‌تی هه‌ژموونی ئابووری خۆی له دنیادا په‌ره پێ بدات.
ژماره1: ڤه‌نزوێلا
یه‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی خاوه‌ن یه‌ده‌گی نه‌وت له دنیادا ڤه‌نزوێلایه و قه‌باره‌ی نه‌وته‌كه‌ی ده‌گاته 303 ملیار و 800 ملیۆن به‌رمیل، بارته‌قای 12 وڵاتی لیستی 20 له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت، نه‌وتی هه‌یه. ئه‌و وڵاته چوار ساڵ بوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزای به‌سه‌دا سه‌پێنرابوو و له‌مدواییانه‌دا سزاكان له‌سه‌ری لاكه‌وتوون، بۆیه به‌رهه‌مێنانی نه‌وتی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
پێویسته بگوترێ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بوایه، ئه‌وا له‌و لیسته‌دا جێی ئه‌مه‌ریكای ده‌گرته‌وه و له ریزبه‌ندی ده‌یه‌م وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی دنیادا ده‌هات كه خاوه‌نی 45 ملیار به‌رمیل نه‌وته.