له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته به توندوتیژیی به‌رده‌وامه. له‌و جه‌نگه‌دا چه‌ندان جۆری چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌كار هاتوون به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه. له‌ناویاندا باس له چه‌كی "فسفۆری سپی" ده‌كرێ كه چه‌كێكی سووتێنه‌ره و له چه‌ند حاڵه‌تێكدا ئه‌و چه‌كه له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قه‌ده‌غه كراوه. له راپۆرتێكدا باس له جۆری ئه‌و چه‌كه و به‌كارهێنانی ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، راپۆرتێكی تایبه‌تی بۆ چه‌كی "فسفۆری سپی" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس به‌كار هاتووه و ئه‌ویش له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه. "فسفۆری سپی" كه وه‌ك چه‌كێكی پێشكه‌وتوو به‌كار دێت، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، نابێ له شوێنێك به‌كار بێ كه هاووڵاییانی سڤیلی تێدا نیشته‌جێ بن، ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه زیانی بۆ خه‌ڵكی سڤیل هه‌بێت، قه‌ده‌غه‌یه و وه‌ك چه‌ند لایه‌نێك باس له به‌ركاهێنانی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له كه‌رتی غه‌زه‌یی فه‌له‌ستینی و باشووری لبنان ده‌كه‌ن.
باس له‌وه ده‌كرێ ژماره‌یه‌كی زۆر له كوژراو و بریندارانی غه‌زه و له جه‌نگه‌كه‌دا، شوێنه‌واری سووتان به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره و ئه‌و چه‌كه‌ی پێی سووتاون، زیاتر چه‌كی فسفۆری سپییه، برینداران له نه‌خۆشخانه‌ی شیفا بینراون و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان دراوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوون یان كه‌میی ده‌رمان له كه‌رته‌كه، نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێن و خۆ ئه‌گه‌ر برینه‌كان به فسفۆری سپی بێت، ئه‌وا چاره‌سه‌كردنیان ئه‌سته‌م ده‌بێ یان ئه‌و جۆره برینانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر جه‌سته ده‌مێننه‌وه.
محه‌مه‌د حواجه‌ره كه له نه‌خۆشخانه‌ی شیفا پزیشكه، هاوئاهه‌نگیكاری ته‌ندروستیی رێكخراوی پزیشكان بێ سنووره، بۆ "بی بی سی" گوتی، زۆربه‌ی جاره‌كان ئه‌و سووتانه له‌سه‌ر جه‌سته، پێویستیی به نه‌شته‌كاری ده‌بێت، زۆربه‌ی برینداران ماوه‌یه‌كی زۆریان ده‌وێ بۆ چاكبوونه‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئێسته له كه‌رتی غه‌زه ده‌رمان نه‌ماوه یان به‌ره‌و كه‌می ده‌چێت، چونكه به‌گشتی دۆخی ته‌ندروستی له‌و كه‌رته زۆر خراپه.
حواجه‌ره به روونی باسی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه ئه‌و جۆره سووتانه له جه‌سته‌ی برینداران، به‌هۆی فسفۆری سپی بێت یان چ جۆره چه‌كێك بێت، به‌ڵام گوتی ئێمه وه‌ك پزیشكان سه‌رنجمان داوه كه سووتانه‌كان زۆر قووڵ و سه‌ختن، بۆیه بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه به چ چه‌كێك بریندار بوون، ئه‌وه‌ی كاری ئێمه‌یه چاره‌سه‌ره به‌پێی پێویست.
ئیسرائیل له‌و جه‌نگه‌دا چه‌كی فسفۆری سپیی له هێرشه‌كانی به‌كار هێناوه، به‌تایبه‌تی له 10 و 11ی مانگی رابردوو
وێڕای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ره‌تی ده‌كاته‌وه كه چه‌كی فسفۆری سپیی له‌و جه‌نگه‌دا به‌كار هێنابێت، به‌ڵام رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێن به‌ڵگه‌یان له به‌رده‌ستدایه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌زه و باشووری لبنان، ئیسرائیل چه‌كی فسفۆری سپیی به‌كار هێناوه كه له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌و چه‌كه له‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی تێدا نیشته‌جێن، قه‌ده‌غه‌یه. ئاژانسی "رۆیته‌رز"یش بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌و چه‌كه له غه‌زه به‌كار نه‌هێنراوه، به‌ڵام له باشووری لبنان به‌كار هێنراوه.
ئه‌حمه‌د بن شه‌مسی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له رێكخراوی "هیومه‌ن رایتس وۆچ" بۆ "بی بی سی" گوتی، به‌ڵگه‌یان هه‌یه كه ئیسرائیل چه‌كی فسفۆری سپی و چه‌ند چه‌كێكی وێرانكه‌ری له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی غه‌زه كه شوێنێ خه‌ڵكی سڤیلن، به‌كار هێناوه، ئه‌وه‌یش پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه، بۆیه زۆر پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆیان له زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی سڤیل به دوور بگرن.
ئه‌و رێكخراوه زیاتر گوتی، به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه له به‌رده‌ستن و به شایه‌تی به‌چاودیته، ئیسرائیل له‌و جه‌نگه‌دا چه‌كی فسفۆری سپیی له هێرشه‌كانی به‌كار هێناوه، به‌تایبه‌تی له 10 و 11ی مانگی رابردوو "تشرینی یه‌كه‌م" له غه‌زه و لبنان.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كان، له چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل و تۆپهاوێژه‌كانی له به‌نده‌ری شاری غه‌زه و له دوو گوند له سنووری لبنان، چه‌كی فسفۆری سپی به‌كار هێنراوه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێ، چه‌ندان بۆمبی فسفۆری سپی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌كار هاتوون كه چه‌كێكی سووتێنه‌ره، ئه‌وه‌یش به‌درێژایی سنووری لبنان، ئه‌و شوێنانه‌ی چه‌كه‌كه‌ی تێدا به‌كار هاتووه، شوێنی نیشته‌جێی خه‌ڵكی سڤیلن كه ئه‌وه‌یان نایاساییه.
فسفۆری سپی كه ماده‌یه‌كی كیمیایی تێدایه و ره‌نگی مه‌یله‌و زه‌رده، هه‌ندێك جاریش بێ ره‌نگه. رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌ڵێت، كاتێك فسفۆری سپیی وه‌ك چه‌ك به‌كار دێت، بۆنێكی نزیك له "سیر"ی هه‌یه و هه‌ر كاتێك ده‌گاته ماده‌ی ئۆكسجین، ده‌ستبه‌جێ ده‌سووتێت و ته‌واوی ده‌وروبه‌ری ده‌سووتێنێت، به‌ڵام به‌پێی رێككه‌وتنی چه‌كی كیمیایی، ئه‌و چه‌كه به چه‌كی كیمیایی هه‌ژمار ناكرێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه نابێ له شوێنێك به‌كار بێ خه‌ڵكی سڤیلی تێدا نیشته‌جێ بن.
له حه‌وتی مانگی رابردووه‌وه جه‌نگ له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كردووه، به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 13 هه‌زار كه‌س كوژراون و سه‌رووی 25 هه‌زار كه‌سی تر بریندار بوون. ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی غه‌زه ئاواره بوون و قه‌یرانی مرۆیی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌دا زاڵه و خه‌ڵك ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به خۆراك و ئاویش راناگات.