ئێران كه تا 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وزه له ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرا، ئێسته خۆی تووشی قه‌یران بووه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی، هانای بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بردووه و ده‌یه‌وێ به‌شێك له وزه‌ی كاره‌با له توركمانستان دابین ده‌كات.
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی كاره‌بای ئێران، ته‌نیا 20%ی پلانی گه‌شه‌پێدانی كاره‌بای ئێران له حه‌وت مانگی رابردوودا به‌دی هاتووه. ئه‌و دۆخه وای له ئێران كردووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی به كاره‌با، قه‌باره‌ی هاورده‌ی كاره‌با له توركمانستان بۆ دوو هێنده به‌رز بكاته‌وه.
ئێران ئێسته به‌پێی گرێبه‌ستێك 350 تا 400 مێگاوات كاره‌با له توركمانستان ده‌كڕێت
ئاره‌ش كوردی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌وانیر كه سه‌رپه‌رشتیی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ئێران ده‌كات رای گه‌یاند، ئێران ئێسته به‌پێی گرێبه‌ستێك 350 تا 400 مێگاوات كاره‌با له توركمانستان ده‌كڕێت، به‌پێی گرێبه‌ستێكی تر له 18 مانگی داهاتوودا ئه‌و هاورده‌یه بۆ دوو هێنده به‌رز ده‌كرێته‌وه.
جێی باسه ئێران له ئازه‌ربایجان، ئه‌رمینیا و توركمانستان كاره‌با ده‌كرێت و خۆیشی كاره‌با به عێراق و پاكستان ده‌فرۆشێت.
10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئێران 12 تێراوات سه‌عات كاره‌بای هه‌نارده ده‌كرد، به‌ڵام چوار تێراواتی هاورده ده‌كرد و به‌و پێیه هه‌نارده‌ی پاڵاوتووی كاره‌بای ئێران هه‌شت تێراوات بوو، به‌ڵام له ساڵانی رابردوودا ئه‌و قه‌باره‌یه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و ساڵی رابردوو، هه‌نارده‌ی پاڵاوتووی كاره‌با گه‌یشته یه‌ك تێراوات و ئه‌مساڵیش بۆ سفر دابه‌زیوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د ئه‌ڵاداد یاریده‌ده‌ری گواستنه‌وه و بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمپانیای ته‌وانیر رای گه‌یاند، ته‌رازووی بازرگانیی كاره‌با بۆ سفر دابه‌زیوه.
ئێران له هاویناندا سه‌رووی 14 هه‌زار مێگاوات كورتهێنانی له دابینكردنی كاره‌با هه‌یه، ئه‌مه‌ش دوو هێنده‌ی ئه‌و كاره‌بایه‌یه كه توركمانستان به‌رهه‌می ده‌هێنێت.
ئێران له‌مساڵدا ته‌نیا توانیویه‌تی هه‌زار مێگاوات كاره‌با به به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات، له كاتێكدا به‌پێی پلان ده‌بوو پێنج هه‌زار زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان پڕ بكاته‌وه. ساڵانه پێداویستیی كاره‌با له ئێران به رێژه‌ی 5% زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ر به هه‌مان رێژه په‌ره به به‌رهه‌مهێنان نه‌درێ، ئه‌وا كورتهێنانیش به‌رز ده‌بێته‌وه و قه‌یرانه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه.
ئێران له به‌رهه‌مهێنانی گازیشدا 250 مه‌تر سێجا كورتهێنانی هه‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ئێران له به‌رهه‌مهێنانی گازیشدا 250 مه‌تر سێجا كورتهێنانی هه‌یه، به ناچار رووی له گازوایل و هه‌ندێك سووته‌مه‌نی تر كردووه كه ده‌یداته وێستگه‌كانی كاره‌با و ئه‌و جۆره سووته‌مه‌نییانه‌ش بۆ ژینگه مه‌ترسیدارن.
ئێران ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه گرێبه‌ستی فرۆشتنی گاز به عێراق جێبه‌جێ بكات، ئه‌مه‌ش عێراقی ناچار كردووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ توركمانستان بكات كه به‌پێی گرێبه‌سته‌كه، رۆژانه نۆ ملیۆن مه‌تر سێجا گاز ده‌داته ئێران و ئێرانیش بۆ عێراقی ده‌گوازێته‌وه.
جگه له عێراق، توركیا سه‌ره‌كیترین كڕیاری گازی ئێرانه كه گرێبه‌ستی 25 ساڵه‌كه‌یان له سێ ساڵی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت. توركیا پێشبینیی كردووه ئه‌مساڵیش ئێران نه‌توانێت به‌گوێره‌ی گرێبه‌ست گازی پێویست بۆ توركیا دابین بكات.
ئێران له سایه‌ی كارگێڕییه‌كی خراپی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ساڵ به ساڵ له رووی دابینكردنی وزه پاشه‌كشه‌ی كردووه، خه‌ریكه وڵاته‌كه له وڵاتێكی دابینكه‌ر و فرۆشیاری وزه، بۆ وڵاتێكی كڕیار ده‌گۆڕێت، له كاتێكدا به دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ند به گاز هه‌ژمار ده‌كرێت.