ژۆئێل گریۆ نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فڕه‌نسا، به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی فڕه‌نسا گیرا. ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه له‌سه‌ری ساغ ببێته‌وه، پێنج ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
ژوئێل ته‌مه‌نی 66 ساڵه و به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه ماده‌ی هۆشبه‌ری تێكه‌ڵاوی خواردنه‌وه‌ی شامپانیای كردووه، به‌بێ ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانتاره‌كه ویستوویه‌تی ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر. سیناتۆره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیس گیرا و دواتر ئازاد كرا، به‌ڵام له ژێر چاودێریی پۆلیسدایه و لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته‌كه به‌رده‌وامه.
داواكاری گشتیی پاریس رای گه‌یاندووه، سیناتۆره‌كه پێده‌چێت ماده‌ی هۆشبه‌ری به ئافره‌ته‌كه دابێت، هه‌رچه‌نده خۆی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
سیناتۆره‌كه پێده‌چێت ماده‌ی هۆشبه‌ری به ئافره‌ته‌كه دابێت
سیناتۆره‌كه دوای ئه‌وه گیرا كه ساندرین ژوسوی په‌رله‌مانتار سكاڵای له دژی ئه‌و تۆمار كرد، بۆیه دوای سكاڵاكه پۆلیس به پشتبه‌ستن به یاسایه‌ك كه حیساب بۆ پارێزبه‌ندی ناكات، ماڵی سیناتۆره‌كه‌ی پشكنی و توانی ماده‌ی هۆشبه‌ری ئامێفتامین بدۆزێته‌وه، له پشكنینی خوێنیشدا ده‌رچووه كه چه‌ند جۆرێك ماده‌ی هۆشبه‌ر له خوێنی‌دا بووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته له‌سه‌ر سیناتۆره‌كه بسه‌لمێنرێت، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ زیندانیی ده‌كرێت و بڕی 75 هه‌زار یۆرۆشی لێ ده‌ستێنرێت.
ژوسو ده‌ڵێ سێشه‌می رابردوو، دوای خواردنه‌وه‌ی شه‌راب له شوقه‌ی سیناتۆره‌كه هه‌ستی به گێژبوون كردووه. وه‌ك ئاماژه‌ی داوه پێشتر بڕیار بووه له‌گه‌ڵ ژوئێل له خواردنگه‌یه‌ك یه‌كتر ببینن، به‌ڵام وادیاره ژوئێل پێ‌داگر بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له شوقه‌كه‌ی چاویان به یه‌كتر بكه‌وێت.
پارێزه‌ری ئافره‌ته‌كه به میدیاكانی گوتووه، سیناتۆره‌كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته سه‌ری سووڕاوه، به پارچه‌یه‌ك قوماشی سپی هه‌وڵی داوه جۆرێك ماده‌ی هۆشبه‌ری پێ بدات، بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی ئه‌و وه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ په‌رله‌مانتاره‌كه به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بووه و توانیویه‌تی له‌م كێشه‌یه خۆی رزگار بكات.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، ژوسو دوای سه‌عاتێك له نه‌خۆشخانه ده‌خه‌وێنرێت و له پشكنین ده‌رده‌چێت كه جۆرێك ماده‌ی هۆشبه‌ری پێ دراوه.
هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه زیان به هاوڕێ كۆنه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت
ژوئێل گریۆی سیناتۆر هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه زیان به هاوڕێ كۆنه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت. ئه‌و له كه‌سه نزیكه‌كانی ئێدوارد فیلیپ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی فڕه‌نسایه و ئه‌ندامی پارتی ''ئاسۆكان''ه كه له‌لایه‌ن خۆیشی دامه‌زراوه. ئه‌و سیناتۆره پێشتریش هه‌ندێك تۆمه‌تی پێوه‌ندیی سێكسی خراوه‌ته پاڵ، به‌ڵام له‌سه‌ری ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه.
ساندرین ژوسو ساڵی 2017 له‌سه‌ر لیستی پارته‌كه‌ی ماكرۆن، توانی ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئاماژه‌ی داوه، 10 ساڵه له‌گه‌ڵ سیناتۆره‌كه هاوڕێیه، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ستی به‌وه كردووه ناپاكیی ده‌رهه‌ق كراوه.