ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسیارێتیی پاراستنی كوردستان له‌سه‌رشانی ئێمه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له حكوومه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م، ئامینه زیكری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، له كۆڕبه‌ندی مێپس، ئه‌مساڵ زیاتر كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ شه‌ڕی ئێسته‌ی غه‌زه ده‌كرێت كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو دنیا هه‌بووه.
زیكری به كه‌ناڵی كوردستان24ی گوتووه، "به‌رپرسیارێتیی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پارتی، بۆیه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانمان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت یه‌كێتی، به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی دادگای فیدراڵی، جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووری عێراق و لێكنه‌گه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان، ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان زیاتر كردووه.