گرووپێك له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، بۆ كۆتاهێنان به هێرشه‌كانی ئیسرائیل و دوای بێ هیوابوون له بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ڕوویان كرده په‌كین.
هێشتا ده‌رئه‌نجامی ئه‌م دیداره‌ی سه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كان له‌گه‌ڵ چینییه‌كاندا دیار نییه، به‌ڵام پێ ناچێت په‌كین هێنده‌ی واشنتنیان له‌باردا بێت بۆ ئه‌و وڵاتانه، ئه‌مه‌یش به‌و پێیه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌یه به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا و له پێوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامدان، به بۆنه‌ی ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی ئیسرائیلیان ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا توانایه‌كی زیاتری هه‌یه وه‌ك له چین له كاریگه‌ری خستنه‌سه‌ر ئیسرائیل و گۆڕینی بڕیاره‌كانی.
هۆكارێكی تر له‌وه‌ی كه ڕێ له چینییه‌كان ده‌گرێت له‌وه‌ی بتوانێ هاوكارێكی سه‌ره‌كیی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بێت بۆ وه‌ستانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌وه‌یه كه ئێسته ئیسرائیل له چین تووڕه‌یه، ئه‌مه‌یش به‌و پێیه‌ی كه چینییه‌كان بێده‌نگ بوون له كاتی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، چین یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی نه‌كرد و ئه‌مه‌یش ئیسرائیلییه‌كانی نیگه‌ران كرد.
شازاده فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه
ڕای گه‌یاند، په‌كین تاكه شوێن نابێت كه ڕووی تێبكه‌ن، وه‌ك درێژه‌دان به هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنی فه‌له‌ستینییه‌كان له ژێر چنگی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ڕێی چه‌ند وڵاتێكی تریش ده‌گرنه‌به‌ر له گه‌شتی ئه‌مجاره‌یاندا.
شازاده فه‌یسه‌ڵ باسی له ئامانجی سه‌ردانه‌كان كرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، به زووترین كات پێویسته ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت و خێرا بكرێت له ناردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌زه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شاندی سه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كان له‌گه‌ڵ وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین كۆ بوونه‌ته‌وه.
وانگ یی ده‌ڵێ وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای ئه‌وه‌یان لێ كردووین له ڕێی گفتوگۆكانه‌وه، په‌یام بگه‌یه‌نینه ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی.
شانده‌كه پێكهاتووه له به‌رپرسانی وڵاتانی سعوودیه، ئوردن، میسر، ئه‌نده‌نووسیا و حكوومه‌تی فه‌له‌ستینی.
ئێسته له‌مپه‌ری گه‌وره له به‌رده‌م ڕازیبوونی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كان، بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌و دوو لایه‌نه رزی نابن به ئاگربه‌ستی بێ مه‌رج، له به‌رانبه‌ر ڕاگرتنی شه‌ڕ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كه ته‌نانه‌ت هاوتا نییه به ئاگربه‌ست، داوای ئازادكردنی 200 دیل ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه.