له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی له بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتری به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، بۆریس جۆنسن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌دا كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد، دووپاتی له پێویستیی به‌رده‌وامیی هاوئاهه‌نگی، پشتگیری و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له په‌ره‌پێدانی ئه‌م پێوه‌ندییه دووقۆڵییه.
سه‌رۆك بارزانی دوای به‌خێرهاتنی بۆریس جۆنسن، سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ رۆڵی به‌رزی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆجیای داعش ماوه كه به شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایی نه‌هات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات.
پرسی پێوه‌ندیی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێم، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو. هه‌ردوولا دووپاتیان له پێویستیی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای سازان و هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی كرده‌وه.