محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌موو كۆبوونه‌وه و دانیشتنێك سوودی هه‌یه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌دوادا دێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م، محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان له مێپس له دهۆك گوتی، هه‌موو یه‌كتر بینین و گفتوگۆیه‌ك سوودی هه‌یه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌دوا دێت، بۆیه لایه‌نه كوردییه‌كان چه‌ند له‌یه‌كتر نزیك بن باشتره.
زیاتر گوتی، پارتی و یه‌كێتی 70%ی كێشه‌كانیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ئه‌وه‌یشی ده‌مێنێته‌وه حزبه‌كانی تر ده‌توانن هۆكاری چاره‌سه‌ری بن.
لێدوانی ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه له‌كاتێكدایه كه ئێسته له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه و ئه‌مڕۆیش به ڕوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه.