ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رای گه‌یاند، له دانوستانه‌كانیان به‌رده‌وامن و له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كه به ناوبژیوانیی قه‌ته‌ر و ئەمەریکا دانوستان له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیلی‌دا ده‌كرێ و گرنگترین ته‌وه‌ری ئه‌و دانوستانه، بریتییه له پرسی ئه‌و بارمتانه‌ی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه راگیراون و له به‌رانبه‌ردا به‌ڵێنی ئاگربه‌ست به حه‌ماس دراوه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌رۆكی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیش خۆی گه‌یاندووه‌ته قه‌ته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، بتوانێت یارمه‌تیی گه‌یاندنی پێداویستیی مرۆیی بۆ غه‌زه بدات.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، میدیاكانی فه‌له‌ستین له زاری ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به فه‌رمی رای گه‌یاندووه له رێككه‌وتن و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست نزیكن.
ئیسرائیل هیچ هه‌واڵێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه
ئیسرائیل هیچ هه‌واڵێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت پێشتر به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی بارمته‌كان، به‌ڵێنی ئاگربه‌ستیان داوه و له رێككه‌وتن نزیكن.
له حه‌وتی مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه جه‌نگ له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستی پێ كردووه و نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوو لایه‌ن كوژراون، سه‌رووی 30 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، ئه‌مه وێڕای ئاواره‌بوونی سه‌رووی ملیۆنێك و 700 هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی غه‌زه.