مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له دیداری مێپس له دهۆك سه‌رنجی خسته سه‌ر پرسێكی گرنگ و رای گه‌یاند، ململانێی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر نه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوور وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسراوه جێبه‌جێ نه‌كراوه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، له كابینه‌كه‌ی مندا هاووڵاتیی سه‌نته‌ری حكوومه‌ت و كابینه‌كه‌ی منه و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك دابین ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه له‌وه‌ی هاووڵاتیان زۆرترین سوودی لێ ده‌بینن.
- وه‌ك ده‌زانین ئێستا ئاڵنگاری له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه له شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس نیگه‌رانن، ئێوه چیتان هه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه؟
مه‌سرور بارزانی: زۆر سوپاس، ئێمه وه‌كوو گه‌لێك كه زۆر شه‌ڕ و نه‌هامه‌تیمان دیوه، ده‌زانین شه‌ڕ چه‌ند وێرانكه‌ره. بۆیه با به‌وه ده‌ست پێ بكه‌م كه ئێمه دژی شه‌ڕین، نابێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان په‌نا بۆ شه‌ڕ ببرێت. ئێمه ده‌بێ پرسیارێكی دیكه بكه‌ین. ئه‌گه‌ر سه‌یری دۆخی غه‌ززه بكه‌ین، ئایا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێن، ئێستا دۆخیان خۆشه، یان پێش ٧ی ئۆكتۆبه‌ر؟ پێم وایه وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ڕوونه. خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان باجێكی زۆر قورس ده‌ده‌ن. ئێمه ئیدانه‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ین، ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بۆ هه‌ر ململانێیه‌ك هه‌بێت كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه. زۆر جێی نیگه‌رانییه كه ده‌بینین ململانێیه‌كی ده‌یان ساڵه پشتگوێ خراوه تا گه‌یشته شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه. ئێمه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی. كاتێك شه‌ڕ ده‌ستی پێ كرد، نازانیت كه‌ی كۆتایی پێ دێت، به‌ڵام شتێك هه‌یه ده‌یزانین كه قوربانییه‌كان خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوانن. ده‌بێ خه‌ڵكی سڤیل بپارێزرێ، هه‌موومان نیگه‌رانیمان هه‌یه بۆ فراوانبوونی ئه‌م شه‌ڕه و په‌ڕینه‌وه‌ی.
- تۆ پێت وایه كه عێراق ڕۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه؟
مه‌سرور بارزانی: پێم وایه باشترین شت كه عێراق بیكات ئه‌وه‌یه خۆی له‌و ململانێیه دوور بخاته‌وه، عێراق به‌شی خۆی كێشه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌ك هه‌بێت كه هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌نێت ئه‌وه شتێكی باشه. ئێمه‌ش له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازییه‌وه هه‌وڵمان داوه هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌نینه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان پێیه. به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌بووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وێ ده‌روازه‌كه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه تا هاوكارییه‌كه بگه‌یه‌نین. عێراق ده‌كرێ نێوه‌ندگیریی ئاشتی بكات یان هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌نێت، ئه‌مه شتێكی باش ده‌بێت، به‌ڵام دروشم هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكه نابێت كه پێویستیان به ده‌رمان و خۆراك و ئاسایشه. درووشم سوودی نییه و كردار پێویسته.
- له‌باره‌ی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان، محه‌مه‌د حه‌لبووسی له كاره‌كه‌ی لا دراوه وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پێت وایه ئاڵنگارییه‌كان زیاتر بن؟
مه‌سرور بارزانی: پێم وایه كاته‌كه‌ی هه‌ڵه بوو، من باسی بڕیاره‌كه ناكه‌م، به‌ڵام كاته‌كه بۆ عێراق باش نه‌بوو، چونكه زۆر كێشه‌ی جیاوازمان هه‌یه، هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێستا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م قه‌یرانه بووه‌ته‌وه، كێشه‌ی دیكه‌مان هه‌یه كه ده‌بێ چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. ئه‌مه قه‌یران و كێشه‌یه‌كی نه‌خوازراو بوو، نه‌ده‌بوو ڕوو بدات، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌ك هه‌بوایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، ده‌بوو به كه‌ناڵی جیاواز ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، ده‌بوایه په‌رله‌مان ئاگادار بكرایه‌ته‌وه و خۆی بڕیاره‌كه بدات، به‌ڵام دامه‌زراوه‌یه‌كت هه‌بێت له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه بێت، بڕیارێكی تاكلایه‌نه بدات به‌بێ بیركردنه‌وه له ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كه چی ده‌بێت؟ دۆخه‌كه به‌گشتی له عێراق هاوكار نییه. ئه‌مه كێشه‌یه‌كه كه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوبه‌شی له عێراقدا. عێراق چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی تێدایه، سوننه‌كان یه‌كێكن له‌و پێكهاتانه كه ده‌بێ ڕێزیان لێ بگیرێت و ڕێز له نوێنه‌ره‌كانیشیان بگرێت، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت، ده‌بێ له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی خۆیه‌وه بكرێت كه قه‌بووڵكراو بێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و له‌لایه‌ن ئه‌و پێكهاته‌شه‌وه.
- با باسی هه‌ماهه‌نگییه‌كان بكه‌ین له‌باره‌ی ئاڵنگاری و ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌ندێك كه‌س كێشه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌بینن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، تۆ چی ده‌ڵێیت؟
مه‌سرور بارزانی: جارێكی دیكه ئه‌مه كێشه‌یه‌كه كه بۆ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ململانێی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر نه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوور وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسراوه جێبه‌جێ نه‌كراوه. كوردستان چه‌ند مافێكی له ده‌ستووردا هه‌یه كه به‌داخه‌وه پشتگوێ خراون. ئه‌و مافانه مافی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وته. به‌داخه‌وه ئه‌و چه‌ند ساڵه ململانێ و كێشه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بووه. پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه زۆر ڕوونه، ئایا ئێمه وڵاتێكی فیدراڵین، یان به‌غدا وڵاتێكی ناوه‌ندگه‌رایه؟ ئه‌مه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه. ئێمه پێمان وایه پێویسته له وڵاتی فیدراڵیدا ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێن و ده‌سه‌ڵات بدرێته ناوچه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا باس كراوه. به‌داخه‌وه عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه له به‌غدا (من ناڵێم هه‌موویان) كه قۆرخكاره و ده‌یه‌وێ هه‌موو شتێك له سه‌نته‌ره‌وه كۆنترۆڵ بكرێت. ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌یه.
ئه‌گه‌ر تۆ وردی بكه‌یته‌وه، سه‌یری كێشه‌ی نه‌وتیش بكه‌ی، ئێمه ده‌بینین كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو شتێكی كردووه له‌وانه‌ی پێویستن و ده‌ستوور داوای كردووه، ئێمه هه‌موو ئه‌ركی خۆمان به‌جێ گه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ كات مافی خۆمان وه‌رنه‌گرتووه وه‌كوو ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێ دراوه.
كوردستان پابه‌نده به ده‌ستوور ئێمه كارمان كردووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر نه‌وت و پره‌نسیپه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ئه‌و پشتیوانییه‌ی كه پێویستمانه له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كانه‌وه پێمان نه‌گه‌یشتووه.
بۆ ئه‌وه‌ی به دیاریكراوی قسه بكه‌م، ئێمه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت هه‌یه، ئه‌م گرێبه‌ستانه یاسایی و به‌ركارن. به دڵنیاییه‌وه ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێز له‌و گرێبه‌ستانه ده‌گرین. به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تێچوویان هه‌یه. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی وه‌به‌رهێنانیان له بواری نه‌وت كردووه، وه‌كوو به‌غدا نییه، كۆمپانیاكان لێره وه‌به‌رهێنانیان كردووه، به‌ڵام له به‌غدا وا نییه. بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و تێچووه‌كه‌ی به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانی ئه‌وان جیاوازه.
نرخێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن نرخی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌داخه‌وه به‌غدا باس له ژماره‌یه‌ك ده‌كات به‌ڕاستی واقیعی نییه. شه‌ش دۆلاری داناوه بۆ تێچووی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت كه ده‌رده‌هێنێت، هه‌ندێك بیر هه‌یه بۆ نموونه له گه‌یاره، تێچووی به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 34 دۆلاره. ده‌كرێ له بیرێكی دیكه شه‌ش دۆلار بێت، به‌ڵام جیاوازی له شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه هه‌یه! كاتێك ئێمه پێیان ده‌ڵێین، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌مه تێكڕاكه‌یه‌تی، چونكه له به‌شێكی دیكه‌ی وڵات یه‌ك دوو دۆلاری تێ ده‌چێت.
ڕاسته، به‌غداش ڕاست ده‌كات، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كاتێك به‌غدا پاره‌ی تێچووی ئه‌م به‌رمیله نه‌وتانه ده‌دات بۆ هه‌ر بیره‌نه‌وتێك، ئایا بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك شه‌ش دۆلاریان ده‌داتێ یاخود 34 لێره و دۆلارێك له‌ولا؟ به‌داخه‌وه تا ئێستا تێچووی نه‌وتیان له هه‌رێمی كوردستان دیاری نه‌كردووه و نازانن چه‌نده. بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر گرنگه و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ئه‌و ڕێككه‌وتننانه‌یه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت كردوویه‌تی، ئه‌مه مافێكه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی و به هیچ شێوه‌یه‌ك وازی لێ ناهێنین. بۆیه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت له به‌غدا قسه‌مان كردووه، ده‌توانین له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت كار بكه‌ین و بزانین تێچووی نه‌وت چه‌نده؟ كه ئه‌مه ته‌واو بوو، ئه‌و كاته هه‌نارده‌ی نه‌وت ئاسان ده‌بێت، چونكه به‌بێ به‌رهه‌م هه‌نارده‌ت نابێت. كاتێك به‌رهه‌مهێنانمان هه‌بوو ده‌چینه قۆناغی داهاتوو، ئه‌ویش هه‌نارده‌ی نه‌وته بۆ توركیا.
- هه‌موان ده‌بینن كه ئه‌م ئاڵنگارییه ئابوورییانه هه‌ن، ئایا ئاماده‌ن ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ ئاماده‌ین، به‌ڵام تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی به‌غدایه، ئایا ئه‌وان تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن؟ ئه‌گه‌ر توانییان ئه‌وان ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌نه‌وه و ئێمه‌ش وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رگریی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین و به دڵنیاییشه‌وه به‌رگریی له‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ین كه متمانه‌یان به ئێمه كردووه و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. كاتێك ئه‌م ڕێككه‌وتنانه ڕێزیان لێ گیرا و حكوومه‌تی فیدراڵی پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی دا، به دڵنیاییه‌وه نه‌وت هه‌یه بۆ هه‌نارده.
ئێمه شاندمان هه‌یه سه‌ردانی به‌غدای كردووه، هه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌غداوه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كردووه، چه‌ند جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و ئه‌ویش تێگه‌یشتنی باشی هه‌یه و وه‌زاره‌تیش تێگه‌یشتنی باشی هه‌یه، بۆیه هیوادارم به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك كه بتوانین ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده بكه‌ینه‌وه به‌ڵام نازانم كه‌ی.
- چۆن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ئابووریی خۆی فره‌چه‌شن بكات؟
مه‌سرور بارزانی: ئه‌مه گرنگه، كوردستان خاكێكی به‌پیتی هه‌یه، ئێمه زۆر ناوچه‌مان هه‌یه كه ده‌توانین كاریان تێدا بكه‌ین و ئابووریی خۆمان هه‌مه‌چه‌شن بكه‌ین، سه‌رچاوه‌كانی داهات زیاتر بكه‌ین. له سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌وه من هه‌وڵم داوه ئه‌م كاره بكه‌م. به‌ڵێ نه‌وتمان هه‌یه كه ده‌توانین هه‌نارده‌ی بكه‌ین و سوودی لێ ببینین، به‌ڵام ئه‌و داهاته‌ی كه له سێكته‌رێك به ده‌ستمان ده‌گات، ده‌توانین له سێكته‌ره‌كانی دیكه وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ین و له سێكته‌ره‌كانی دیكه داهاتمان باشتر ده‌كات.
من زۆر به جددی كارم له‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانی گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ كردووه، سه‌یری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه چۆن له په‌روه‌رده و ته‌ندروستیش كار بكه‌ین.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌وه كه كۆڤید هات، نرخی نه‌وت دابه‌زی، بودجه‌ی ئێمه له به‌غداوه بڕا، به‌ڵام ئێمه توانیمان سه‌ر بكه‌وین، چونكه چه‌ند كارێكمان كرد، له‌وانه په‌یوه‌ندیی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت دروست كرد، ده‌رفه‌تی زۆر باشمان دا به كه‌رتی تایبه‌ت تا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و كار له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری به‌رده‌وام بێ و شكست نه‌هێنێت. له هه‌مان كاتدا هه‌وڵمان دا له چوارچێوه‌ی چاكسازیدا خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت كه‌م بكه‌ینه‌وه. ئه‌مه كاتی ویست هه‌تاوه‌كوو ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كارانه ببینین كه له سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌وه ده‌ستمان پێ كردووه، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین سووده‌كانی ده‌ركه‌وتوون. هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانمان بۆ كه‌نداو و ئه‌ورووپا ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مه هانی جووتیاران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌وه كێڵگه‌كانیان و ده‌ست به كار بكه‌نه‌وه، ده‌بینین به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان زیادیان كردووه و داهاتیش زیادی كردووه. بۆیه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین تاوه‌كوو داهاتی خۆمان هه‌مه‌چه‌شن بكه‌ین، ئه‌مه به‌شێكه له چاكسازییه‌كه‌مان. من ده‌مه‌وێ پێی بڵێم شۆڕش له گواستنه‌وه‌ی كوردستان بۆ قۆناغێكی باشتر، چونكه ئه‌مه ته‌نیا باسی هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری نییه، به‌ڵكوو ئه‌مه به دیجیتاڵكردنی سیسته‌می خۆمان و خزمه‌تگوزارییه‌كانه له‌م كابینه‌یه.
- زیاترم پێ بڵێ سه‌باره‌ت به سیسته‌می بانكی وه‌ك ده‌زانین سیسته‌می دیجیتاڵیتان دامه‌زراندووه؟
مه‌سرور بارزانی: به‌داخه‌وه نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكوو له ته‌واوی عێراقیش، ئابووری پشتی به كاش به‌ستووه، ئابوورییه‌كیش پشتی به كاش به‌ستابێت، سنوورداره و نا‌توانیت زۆر گه‌شه‌ی پێ بده‌یت. ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش هه‌مانه، به‌داخه‌وه زۆر چالاك نه‌بوون و به شێوه‌یه‌كی ستاندارد نه‌بوون.
ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌وڵمان داوه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامیان بده‌ین، له‌وانه ژێرخانێك دابنێین كه پێویسته بۆ هاووڵاتی، چونكه له كابینه‌كه‌ی مندا هاووڵاتی سه‌نته‌ری حكوومه‌ت و كابینه‌كه‌ی منه و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك دابین ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه له‌وه‌ی هاووڵاتیان زۆرترین سوودی لێ ده‌بینن، بۆیه ده‌بێ ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌ست بن. واته بانكه‌كه پێویسته و ده‌بێ حكوومه‌ت پشتیوانی‌یان بكات و ڕێكاریان بۆ دابنێ و مافه‌كانیان بپارێزرێ. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هاووڵاتیش چاوی له‌وه‌یه حكوومه‌ت بیپارێزێت و سوودی زۆری لێ وه‌رنه‌گیرێت. واته حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌بێ گه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
كاتێك ئێمه داوا له بانكه‌كان ده‌كه‌ین قه‌رز به هاووڵاتییان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خانوو و ئۆتۆمبێل بكڕن.
- بانكه‌كان ئه‌وه ده‌كه‌ن؟
مه‌سرور بارزانی: به‌ڵێ، ئێستا پرۆژه‌یه‌كمان به ناوی (هه‌ژماری من) ده‌ستی پێ كردووه كه ئامانجمانه تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، هیوادارم كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن فه‌رمانبه‌ری حكوومی بێنه ناو ئه‌و پرۆگرامه و تۆمار بكرێن. ده‌مه‌وێ لێره‌شه‌وه به خه‌ڵكی دهۆك و سلێمانی بڵێم كه ئه‌م مانگه له دهۆك و سلێمانیش ده‌ست پێ ده‌كات. ئێمه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی حكوومه‌ت ده‌خه‌ینه ئه‌م پرۆگرامه‌وه، كه‌رتی تایبه‌تیش به هه‌مان شێوه دێته ناو پرۆگرامه‌كه‌وه به كاركردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كان.
هه‌واڵه خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر بانكێك بێته نێو ئه‌م پرۆگرامه‌وه، زۆر به خێرایی ده‌بێته گه‌وره‌ترین بانك له‌م وڵاته، سوودێكی زۆر باشیش ده‌كه‌ن و هاووڵاتیانیش قازانج ده‌كه‌ن، به دڵنیاییه‌وه ژێرخانێكمان ده‌بێت. ئێمه ئێستا هه‌زار ئه‌ی تی ئێممان له كوردستان داناوه، ٤٠ هه‌زار شوێنمان داناوه بۆ پێدانی پاره، خه‌ڵكیش كه له ده‌ره‌وه دێن ده‌توانن سوودی لێ ببینن و كرێدیت كارته‌كانیان به‌كار بهێنن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كاش به‌كار بهێنن.
- با باسی گه‌نده‌ڵی بكه‌ین، هه‌ندێك كه‌س چاویان له‌وه‌یه به‌ره‌وپێشچوون له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، ئێوه بۆ ئه‌مه چی ده‌كه‌ن؟
مه‌سرور بارزانی: پرسیارێكی جوانه، چه‌ند جارێكیش پێشتر وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه، پێم وایه كه شێوازی من له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ڕاگرتنیه‌تی. پێویسته سیسته‌مێكت هه‌بێت كه خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ نه‌توانێ سوودی لێ ببینێت، كاتێك كه تۆ سیسته‌مێكی شه‌فافت هه‌بوو، زۆر به باشی كاری كرد، ئه‌مه به دیاریكراوی ئێمه بابه‌تی به‌دیجیتاڵیكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌ت و پێدانی پاره بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌موو شتێك شه‌فاف ده‌بێت و زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت كه خه‌ڵكی بتوانن گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام بده‌ن.
ده‌بێ تاكه‌كانیش به‌رپرسیار بن له به‌رامبه‌ر كاره خراپه‌كانیان. ئه‌گه‌ر هه‌موو سووڕێكی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بێت، تاك تاك سوودی نابێت، پێویسته هه‌مووی ڕابگیرێت.
ئێمه ده‌ستمان پێ كردووه، گه‌نده‌ڵی ته‌نیا ئه‌وه نییه كه خه‌ڵكی فێڵت لێ بكات و پاره‌ت لێ ببات. به‌فێڕۆدانی كاتیش گه‌نده‌ڵییه، كاتێك فه‌رمانبه‌رێكی حكوومی پاره‌ی پێ دراوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بكات، به‌ڵام دانیشتووه و هیچ ناكات، ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵییه. ئێمه له سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌وه ده‌ستمان پێ كردووه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌ك نییه ڕۆژی دواتر ده‌رئه‌نجامی هه‌بێت، هه‌ندێك كاتی ده‌وێت، به‌ڵام پێم وایه كه له‌سه‌ر ڕێگه ڕاسته‌كه‌ین.
- گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌بووه، به تایبه‌تی كه‌م ئاوی، ئێوه چی ده‌ڵێن؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه نیگه‌رانین، هه‌ر به هۆی كه‌مئاوییه‌وه نییه. به دڵنیاییه‌وه ئاو فاكته‌ری سه‌ره‌كییه، ئه‌م به‌یانییه‌ش له پانێڵێكدا باسیان له‌وه كرد كه چه‌ند ڕووباره‌كان كه‌میان كردووه، ئاوی ژێر زه‌وی كه‌می كردووه و ئاو له تارانیش كه‌می كردووه. سوپاس بۆ خوا بارانێكمان هه‌بوو له دوو ڕۆژی ڕابردوو، ده‌بێ نزا بكه‌ین كه بارانی زیاتر ببارێت. پلانمان هه‌یه كه به‌نداوی گه‌وره دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاو ڕابگرین و به شێوه‌یه‌كی باشتر سوودی لێ وه‌ربگرین له وه‌رزه جیاوازه‌كان، ئیداره‌دانێكی باشی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان یه‌كێكه له پلانه‌كانمان و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
به هه‌مان شێوه غاز كه له بیره نه‌وته‌كانه‌وه دێته ده‌ره‌وه، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره‌مان كردووه كه غازمان كردۆته كاره، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ده‌ڵێ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و غازه‌ی كه دێته ده‌ره‌وه، جارێكی تر بیخه‌نه‌وه ژێر زه‌وی تا بیكه‌ن به كاره‌با. ئه‌مه كاری ئێمه نییه به ته‌نیا، به‌ڵكوو به‌رپرسیارێتییه‌كی گشتگیره له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.