ئه‌و كچه‌ی كه له‌لایه‌ن دوو كه‌سی ناو تیكتۆك له شوقه‌كانی ئیسكان هه‌ڵدرایه خواره‌وه، سوڵحی بۆ كرا و ماڵباتی كچه‌كه به 45 هه‌زار دۆلار / چوار ده‌فته‌ر و نیو/ تۆمه‌تباره‌كان ده‌به‌خشن.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك به "وشه"ی گوت، به سوڵحی عه‌شایه‌ری كێشه‌ی ئه‌و كچه چاره‌سه‌ر كرا كه له‌لایه‌ن دوو كه‌سی ناو تیكتۆك له شوقه‌كانی ئیسكان هه‌ڵدرایه خواره‌وه و كچه‌كه‌یش هێشتا له‌ژێر چاودێری پزیشكییه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه سوڵحه‌كه له‌لایه‌ن عه‌ونی حاجی قه‌دۆ / ده‌گوترێ مسته‌شاری سه‌رده‌می به‌عس بووه/ كراوه و بڕیاره ماڵباتی كچه‌كه له تۆمه‌تباران خۆشبن.
پێشتر ئاسایشی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه رۆژی 17ی تشرینی دووه‌م، ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئافره‌تێك له شووقه‌كانی ئیسكان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ف،ز،ص) و (م،أ،ع) گیران.
له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته له‌ژێر كاریگه‌ریی ماده كحولییه‌كان له سه‌عات حه‌وتی به‌یانی كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته دروست بووه و دواتر له‌لایه‌ن یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ئه‌و ئافره‌ته له شووقه‌كه خراوه‌ته خواره و به‌سه‌ختی بریندار بووه.
هه‌مان كات ئاسایش گرته‌ی ڤیدیۆی ئافره‌ته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه داوا ده‌كات حه‌قی ئه‌و له‌و تۆمه‌تبارانه وه‌ربگیرێته‌وه.
(ف،ز،ص) و (م،أ،ع) دوو كه‌سی ناو تیكتۆك و سناپچاتن و ڤیدیۆی گاڵته‌ئامێز و ریكلامی جۆراوجۆر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
وشه/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی