نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ باپیر كامه‌لا سكرتێری پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دایكیان، سه‌ره‌خۆشی كرد و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یاندا ده‌ربڕی.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، لای خۆیه‌وه باپیر كامه‌لا به ناوی خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه، سوپاس و پێزانینی بۆ پێوندی و هاوبه‌شیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه.