لە بۆردمانێكدا لەلایەن فڕۆكەی توركیاوە، بەرپرسێكی باڵای پەكەكە كوژرا كە یەكێك بووە لە داواكراوەكانی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی تشرینی دووەم، دەزگای هەواڵگریی توركیا ناسراو بە "میت" بڵاوی كردووەتەوە، فەخردەین تولون ناسراو بە "خەیری سەهات" كە یەكێكە لە داواكراوەكانی توركیا، لە ناوچەی رەمێلانی باكوری سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان) كوژرا.
باس لەوەش كراوە، خەیری سەرهات لە ساڵی 1992وەوە چەكی قورس و هەموو جۆرە چەكێكی بۆ چەكدارانی پەكەكە لە سووریا و عێراق و ئێران دابین كردووە.
بەگوتەی ئەو هەواڵەی میدیاكانی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، ئەو بەرپرسەی پەكەكە یەكێك بووە لە داواكراوەكان و چەندان جاریش ئاماژە بە مەترسیداریی ئەو كەسە دراوە.