دووبارە عەین ئەسەد بۆردمان كرا و شەڕە تەقەیش رووی دا دوای هێرشەكە

:: PM:08:03:23/11/2023 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای ئەنبار بە پێگەی " شەفەق نیوز"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بنكەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردمان كراوە و دوای بۆردمان كردنەكەیش شەڕە تەقە لە نێوان سەربازانی بنكە سەربازییەكە و لایەنێكی دیاری كراو رووی داوە. 

سەرچاوەكە ئەوەی بە "شەفەق نیوز" راگەیاندووە، دیار نییە هێرشەكە بەهۆی مووشەك یا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجام دراوە، بەڵام نەیتوانیوە راستەوخۆ بنكە سەربازییە ئەمەریكییەكە بپێكێت و دەوروبەری بنكە سەربازییەكەی پێكاوە. 

زیاتر گوتی، دوای بۆردمانەكە شەڕە تەقە لەنێوان ئەو هێزانەی لە بنكە سەربازییەكە هەن لەگەڵ لایەنی بەرانبەر كە هێشتا دیار نییە كێن رووی داوە.

ئەم هێرشەی ئەمڕۆی سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد دوای چەند زنجیرە هێرشێكی تر دێت كە كراوەتە سەر بنكە و پێگە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سوریا.


وشە - پۆڵا مەحموود