كەركووك.. لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا 14 قوربانی هەن

:: PM:08:53:23/11/2023 ‌
ئەم ئێوارەیە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەكەركووك 12 كەس بریندار بوون و دوو كەسیش گیانیان لە دەست دا. 

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری "وشە" لە كەركووك، ئەمڕۆ ئێوارە لە نزیك فڕۆكەخانەی كەركووك لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی پیكابی بارهەڵگردا، شوفێری ئۆتۆمبێلەكە و منداڵێكی تەمەن پێنج مانگ گیانیان لە دەستدا. 

لە رووداوەكەدا جگە لە گیان لە دەستدانی دوو كەس "شوفێری بارهەڵگرەكە و منداڵە پێنج مانگەكە"، 12 برینداریش هەن كە زۆربەیان ژن و منداڵن و لە ئێستەدا تەواوی بریندارەكان لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكین. 

جێگەی ئاماژەیە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە  سەعات ( 8:51)ی شەو بەكاتی هەولێر، هیچ راگەیەندراوێكی فەرمی لەلایەن هاتوچۆی شارەكە رانەگەیەندراوە هۆكاری رووداوەكەیش نەزاندراوە و ئامار و زانیارییەكان سەرەتایین و فەرمی نین و لەكاتی گەیشتنی زانیاری نوێ و فەرمی "وشە" هەواڵەكە نوێ دەكاتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود