سناپچی و تیكتۆكچییەكانی كورد دەدرێنە دادگا

:: AM:09:53:25/11/2023 ‌
بەپێی نووسراوێكی ئەندامی داواكاری گشتیی كە پێشكەشی سەرۆكی داواكاری گشتی كردووە و رای گەیاندووە، ئەو كەسانە كۆمەڵگەیان تێكداوە و پێویستە بدرێنە دادگا.

بەپێی نووسراوێكی محەمەد ڕێكانی ئەندامی داواكاری گشتی كە بۆ سەرۆكی داوكاری گشتی هەرێمی كوردستان بەرز كردووەتەوە، تێیدا داوای داگاییكردنی ئەو كەسانە دەكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێشێلی داونەریتی كۆمەڵگە دەكەن.

لە نووسراوەكەدا ئەوەیش هاتووە، ئەو كەسانە بوونەتە هۆكاری بێڕێزی و زیادبوونی رووداوە كۆمەڵایەتییەكان و هەڵوەشاندنەوەی خێزان.

رەوشت مەحموود راوێژكاری یاسایی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بوونی كۆمەڵێك سكاڵا و كەیسی تایبەت بە سۆشیال میدیا، بەمدواییە وایكردووە دادگاكانی كوردستان پڕی ئەو بابەتانە بێت و ڕۆژانە لە كوردستان دەتوانم بڵێم 20 كەیس زیاتر تۆمار دەكرێن.

باسی لەوەش كرد، دادگا شوێنی یەكلاكردنەوەی سكاڵا و كێشەكانە، بەڵام ئەو كەسانە جگە لە تێپەڕاندنی داونەریت، بوونەتە هۆكاری بڵاوكردنەوەی قسەی نەشیاو و چەندان بابەتی تر، بۆیە بوونی سكاڵای لەم شێوەیە لەلایەن داواكاری گشتی لە جێی خۆیەتی.

 





وشە - رامیار جەواد