هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگیان به نوێنه‌ره كورده‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا به‌رگری له مافه‌كانیان بكه‌ن و كار بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بێنن و رێگری له هه‌ر سته‌م و برسیكردنێك بكه‌ن كه به‌غدا به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێم پیاده‌ی ده‌كات، به‌ڵام ده‌ستیان داوه‌ته موزایه‌ده‌كردن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی مووچه‌ی راسته‌وخۆ.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا هه‌میشه نیازی باشی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، هه‌ركات ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووبێت، كاری بۆ لاوازكردنی هه‌رێم و گوشاركردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردووه، حكوومه‌تی عێراق هیچ كات پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌بووه، ئه‌و كاریشی به یاسای بودجه نه‌كردووه، ئاماده نیبه پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت مه‌گه‌ر به قه‌رز نه‌بێت، ئه‌وه‌ش مانگانه گرفتی بۆ دروست ده‌كه‌ن و چه‌ند رۆژێك دوا ده‌خرێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا خه‌مخۆر و دڵسۆزی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه، با پابه‌ندبوونی خۆی به یاسای بودجه ده‌رببڕێت.
ئه‌و گوتی، ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت به‌غدا باشتره، شه‌ش مانگی رابردوو كه مووچه خراوه‌ته سه‌ر به‌غدا، هه‌موو شتێكیان بۆ ده‌ركه‌وت كه چ سیاسه‌تێك به‌رانبه‌ر به هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێت، به بڕیارێك كه هێشتا جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی دیار نییه و هه‌رێم خاوه‌نی هه‌ژماری حیسابی بۆ فه‌رمانبه‌ران نییه، چۆن خێرا ده‌ستیاندایه موزایه‌ده، هه‌موو ده‌ڵێن له‌سه‌ر داوای ئێمه ئه‌وه كراوه، هه‌موویان خه‌ریكن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و راكێشانی سۆزی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ر به‌لای خۆیاندا كار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی موزایه‌ده‌ن ئه‌وه‌نده خه‌ریكی كار و به‌رگری له مافی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان نین.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و به‌غدایه‌ی چه‌ند مانگێكه سیاسه‌تی برسیكردن به‌رانبه‌ر به هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات، ئاماده نییه به‌پێی یاسای بودجه و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه كراون، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، ئه‌وانیش بێده‌نگن و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه.
خه‌ڵه‌تاندنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند نوێنه‌ر و فراكسیۆنێكی كوردی له به‌غدا كارێكی خراپه
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، خه‌ڵه‌تاندنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند نوێنه‌ر و فراكسیۆنێكی كوردی له به‌غدا كارێكی خراپه، ئه‌وانه موزایه‌ده به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، له رووی ئابوورییه‌وه دۆخێكی خراپ دروست ده‌كه‌ن، به‌ناوی مووچه‌ی راسته‌وخۆ وا له فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن خه‌رجی خۆیان زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ فراكسیۆنێك و نوێنه‌رێكی كورد له به‌غدا ده‌ڵێت، به‌غدا بڕیاری داوه مووچه‌ی راسته‌وخۆ بدات، فه‌رمانبه‌ر ئه‌گه‌ر 100 هه‌زار دیناری پێ بێت، ده‌چێت 50ی خه‌رج ده‌كات ده‌ڵێت ته‌واو كێشه‌ی مووچه نه‌ما و به‌غدا له كاتی خۆی ده‌ینێرێت، له كاتێكدا هێشتا بابه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ی بڕیارێكدایه و جێبه‌جێكردن و كاره‌كانی تری گرنگترن له بڕیاره‌كه.
ئه‌و گوتی، ''كاتێك فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هیچ ژماره حیسابێكییان نییه، به‌غدا هاتووه ده‌ڵێت مووچه‌ی راسته‌وخۆیان پێ ده‌ده‌ین، به‌ڵام مه‌رجمان ئه‌وه‌یه هه‌ژمار دروست بكرێت، سه‌رووی یه‌ك ملیۆن فه‌رمانبه‌ر ئه‌گه‌ر ده‌ست بكرێت به دروستكردنی هه‌ژمار بۆیان، ره‌نگه چه‌ند مانگێكی پێویست بێت، هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری عێراق وا قسه ده‌كه‌ن سبه‌ی یان مانگی داهاتوو به‌غدا به راسته‌وخۆ ئه‌و مووچه‌یه خه‌رج ده‌كات و فه‌رمانبه‌ر ده‌خه‌نه دۆخێكی چاوه‌ڕوانی و ده‌روونی، به‌هۆیه‌وه گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته فه‌رمان یان ره‌زامه‌ندیی كۆتایی بۆ وه‌رگیرابێت.
هیوا ره‌شید چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاشكرایه به‌غدا پیلان دژی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گێڕێت و كار بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كورد ده‌كات، به‌غدا ده‌یه‌وێ كورد ژێرده‌سته‌ی بێت و به ویستی خۆی هه‌رچی بوێت پێی بكات و بیچه‌وسێنێته‌وه، هه‌ر جارێك شتێك ده‌ڵێن، به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم دژی حكوومه‌ت هان بدات، ئه‌مه به پیلان ده‌كه‌ن و وا پێشانی ده‌ده‌ن كه هه‌موو شته‌كه له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمه و ئه‌و هۆكاری ئه‌و دۆخه‌یه كه بۆ مووچه دروست بووه، ئه‌و سته‌مه‌ی خۆیان له خه‌ڵكی كوردستان بیر ببه‌نه‌وه، مووچه ده‌داته فه‌رمانبه‌رانی خۆی، به‌ڵام نایداته فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، ئه‌مه نه یاساییه و نه ئاسایی، شتێكه له مرۆڤبوون ده‌رچووه.
وشه/ تایبه‌ت