به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕایان گه‌یاند، درۆنێكی ئێرانی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ملیاردێرێكی ئیسرائیلی له زه‌ریای هیندی.
سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، هێشتا مه‌ترسیی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی پڕیشكی شه‌ڕی غه‌زه له ئارادایه، ئه‌مه‌یش ئاسته‌نگی بۆ جووڵه‌ی بازرگان ی ناو زه‌ریا دروست كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی بزانرێت، به ''
ئه‌سۆسیه‌یتد پرێس''ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و درۆنه‌ی كه كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج، ناوی ''شه‌هید-136''ه بووه و بۆمبێكی سێگۆشه‌یی هه‌ڵداوه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، درۆنه‌كه زیانی به كه‌شتییه‌كه گه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ كام له سه‌رنشینه‌كانی نه‌كردووه‌ته قوربانی، به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئێسته له نزیكه‌وه چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن. ڕه‌تی كرده‌وه لێدوان بدات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به چیدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه درۆنه‌كه ئێرانی بووه.
سه‌یر له‌وه‌دایه سه‌ره‌ڕای كوژاندنه‌وه‌ی سیستمی ناسینه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی كه‌شتییه‌كه و تێپه‌ڕبوونی به ناو زه‌ریاكه‌دا، درۆنه‌كه توانیویه‌تی ئه‌م كه‌شتییه بدۆزێته‌وه و بیكاته ئامانج.