به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" كه به‌مدواییه ئاشكرا كراوه، بڕێكی زۆر له چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا دزراون. به‌پێی ئه‌و راپۆرته كه "زه ئینته‌رسبت" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته بكه‌ری دزینه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه یان به‌لای كه‌مه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه كێ له پشتی ئه‌و پرۆسه دزینه رێكخراوه‌یه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی تشرینی دووه‌م، ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكای بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئاشكرا كراوه، بڕێكی زۆری چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا دزراون. ئاماژه دراوه كه پنتاگۆن دوور و نزیك ئاگای له‌و دزینه نه‌بووه، له كاتێكدا دزینه‌كه مووشه‌ك و سیستمی مووشه‌كی و دووربینی سه‌ربازی و چه‌ندان كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت كه سه‌رجه‌میان سه‌ربه پنتاگۆنن.
پێگه‌ی "زه ئینته‌رسبت" ئه‌و راپۆرته‌ی پنتاگۆنی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا، دزینێكی رێكخراوییان تێدا كراوه، ئه‌وه‌یش دزینی چه‌ك و كه‌لوپه‌لێكی زۆر بوون. له‌وباره‌یه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی كراوه و ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان چه‌كی پێشكه‌وتوو هه‌ستیار له‌و بنكه سه‌ربازییانه دزراون، له‌ناویاندا مووشه‌ك و سیستمی مووشه‌كی دژه‌فڕۆكه و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌ناو عێراقدا دزراون. جیاله‌وه‌ی كه‌لوپه‌لێكی زۆری سه‌ربازی له بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا دزراون.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه له‌و كرده دزینه، ده‌ركه‌وتووه سه‌رجه‌میان له ساڵانی 2020 تا 2022 بوون.
ئه‌و بنكانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا، به رووكه‌شی به‌هۆی له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌و ناوچانه دامه‌زرێنراون، به‌ڵام هه‌ندێ پسپۆری سه‌ربازی له عێراق ده‌ڵێن، ئه‌و بنكانه بۆ چاودێریی ئێران كار ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی به‌رپا بووه، له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران له عێراق و سووریا، به‌مووشه‌ك و درۆنه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و بنكانه.
له‌وباره‌یه‌وه لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گوتی، به‌لای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه پارێزگاری له سه‌ربازه‌كانمان له‌و ناوچه‌یه، له ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره هێرشانه به‌رده‌وام بن، بێگومان به‌بێ وه‌ڵام نامێننه‌وه و به توندی لێیان ده‌ده‌ین.
به‌پێی ئه‌و دیكیۆمێنتانه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست هاتووه، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ پارێزگاری له كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی بكات، بۆیه به‌شێكی چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی ده‌دزرێن.
له مانگی شوباتی رابردوو چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی سه‌ربازی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، 13 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه به‌هایان 162 هه‌زار و 500 دۆلاره، له دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له عێراقدا دزراون. له لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌و ئاشكرا كراوه كه چه‌ندان چه‌ك و رێژه‌یه‌كی زۆری كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به‌هه‌مانشێوه دزراون، له‌ناویاندا دووربینی سه‌ربازی، مووشه‌كی جافلین له‌ناو بنكه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا دزراون.
به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یش ئاماژه به‌وه دراوه، به‌های ته‌واوی هه‌موو ئه‌و چه‌ك و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له عێراقدا دزراون، به‌لای كه‌مه‌وه ده‌گاته 480 هه‌زار دۆلار.
له ماوه‌یه‌كی پێشتری ئه‌مساڵدا پێگه‌ی "زه ئینته‌رسبت" ئاشكرای كردووه، له چوار پرۆسه‌ی گه‌وره‌ی دزیندا له ساڵانی 2020 تا 2022 له عێراق و سووریا، بۆمبی 40 ملم، مووشه‌كی دژه‌تانك، كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به تانك و زرێپۆش، چه‌ندان سیستمی مووشه‌كی دزراون و تا ئێسته‌یش نازانرێ كێ دزیونی، بۆیه ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌و هێزه‌ی ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق و سووریا و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان، هیچ وه‌ڵامێكیان بۆ ئه‌و دزینانه نه‌بووه و له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیاندا نه‌بوون.
دواتریش ئاماژه به‌وه دراوه كه له ساڵی 2017دا، لێكۆڵه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا كرد كه له‌و ساڵه‌دا، به‌لای كه‌مه‌وه بڕی 20 ملیۆن دۆلار له‌و چه‌كانه‌ی له كوێت و عێراقدا بوون، دزرابوون، یان هه‌ندێكیان هه‌وڵی دزینیان درابوو.
له ساڵی 2020دا ئه‌وه ئاشكرا بوو كه تیمی هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌شێوه‌یه‌كی دروست، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان نه‌نووسیوه كه 715 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلاره، بۆ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بووه و راده‌ستی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریادا كراوه، "ئه‌وه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری تێدا كراوه".
هه‌موو ئه‌مانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن به‌شێكی زۆر له‌و كه‌لوپه‌ل و چه‌كانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن تیمه‌كانیه‌وه بۆ هاوپه‌یمانانی له عێراق و سووریا دابینیان ده‌كات، نامێنن و ده‌دزرێن، ئه‌و نه‌مانه‌یش پێوه‌ست به‌و دزینه‌یه كه راپۆرته‌كه‌ی "زه‌ئه‌نته‌رسبت" خستوویه‌تیه‌به‌ر رۆشنایی، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی تا ئێسته كراون، ئه‌مه‌ریكا دزه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه و به نهێنی هێشتوویه‌تیه‌وه.